Shadow Shadow

هاتنى وەزرى بارانبارین ریسەکە ناکاتەوە بە خورى؟

حکومەتى هەرێم بودجەى بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاوبانەکان تەرخان کرد

18:16 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان بودجەی بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانى هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ‌ تەرخانکرد و بەوتەى شارەزایەکی بواری شارەوانیش دەستوبردى لێنەکرێت و بارانبارین دەستپێبکات کارەکە پەکى دەکەوێت.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 12ی ئایاری 2019)، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و ئیدارەکانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان”.

.
ئاماژەی بەوەشدا “پێش ھاتنی وەرزی زستان و لەماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت”.

.

لەبارەی بڕیارەکەشەوە نادر ڕۆستی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار دەربارەی بڕیارەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئێمەش بڕیارەکەمان لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بیستوە و ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت لەماوەیەکی نزیکدا ئەو نۆژەنکردنەوانە جێبەجێ دەکرێت”.

.

ناس کورد، زانیوویەتى “دوێنێ (چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019) هەریەکە لە بەڕێوبەرانى شارەوانییەکانى هەر چوار پارێزگاکە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەگەڵ ستافی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبوونەوەتەوە و لەو کۆبوونەیەدا ئەو بڕیارە دراوە”.

.

ئەندازیارێک بڕیارەکەى حکومەت بە گرنگ ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر زوو بەزوو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و پارەکە تەرخان بکرێت ئەوا دەتوانرێت بەر لە هاتنى وەرزى زستان و باران بارین پڕۆسەکە بەئەنجام بگەیەنرێت.

.

جەمال شێخ حسێن، ئەندازیاری ڕێگاوبان بۆ ناس کوردی روونکردەوە”دەبێت حکومەت بەو بڕە پارەیەی تەرخانی کردوە کەرەستە و ئۆتۆمبێل و ئامێری نۆژەنکردنەوە و کارمەند بە زوویی تەرخان بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان چونکە ئەگەر بێتو بە زوویی تەواو نەکرێت و بگاتە وەرزی زستان ناتوانرێت نۆژەنکردنەوەکە بکرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل