fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنى بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق نیشاندا

19:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستییان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە،  نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامن و بەهۆى بەرەنگاربوونەوەیانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زیاتر لە 400 خۆپیشاندەر کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل