Shadow Shadow

حکومەتى عێراق و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ناکۆکن لەسەر کاتى هەڵبژاردنى پارێزگاکان

17:53 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی نیسانی داهاتوو ئەنجامبدرێت، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکە کەرکوکیش دەگرێتەوە، بەڵام کاتى ئەو هەڵبژاردنە بۆتە جێی ناکۆکى لەنێوان حکومەتى عێراق و کۆمسیۆن.

.

دوای ئەوەی حکومەتى عێراق بەروارى 20ى نیسانی ساڵى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکرد، کۆمیسیارێکى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەوان لەو بەروارە هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدەن.

.

حازم ڕودێنی، کۆمسیارى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “داوامان لە حکومەت کردووە هەڵبژاردنەکە لە سەرەتای مانگی نیساندا ئەنجامبدرێت نەک لە کۆتایی ئەو مانگە، پێش دوو ڕۆژیش لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووینەوە، تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجام”.

.

بەڵام گرفتێکى دیکە کە ڕوبەڕوى ئەو هەڵبژاردنە بوەتەوە هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانە، بە وتەی حازم ڕودێنی، ئەگەر ئەو یاسایە لەلایەن پەرلەمانەوە پێش کۆتایی مانگی تەمموز هەموار نەکرێتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە دیسان هەڵبژاردنەکان دوابکەوێت و لەو بەروارەدا ئەنجامنەدرێت.

.

سەبارەت بەوەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە یان نا؟، ئەو کۆمیسیارە وتى، هەڵبژاردنەکانی نیسانی داهاتوو پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە، تا ئێستاش هیچ بڕیارێکى جیاواز بۆ ئەو پارێزگایە دەرنەکراوە.

.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل