fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى عێراق هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست

18:55 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، پرۆژەیاساى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانیشی پەسەند کرد بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمانى عێراقى بکات.

,

لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدى، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا: “هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دوابخرێت، پرۆژەیاسای کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق و یاساى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران پەسەندکران”.

,

لە ڕاگەیەندراوێکیدا نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەى خستوەتەڕو: “ئەو پرۆژەیاسایانەى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە پەسەند کراون، دەنێردرێنە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ ئەوەى پەسەند بکرێن و ببن بە یاسا”.

,

ئەو بڕیارەى حکومەتى عێراق لەکاتێکدایە، یەکێک لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى عێراق هەڵوەشاندنەوەى سیستمى هەڵبژاردنى وڵاتەکە و سەرلەنوێ بونیادنانەوەیەتى.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل