fbpx
Shadow Shadow

یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ هەژاران دروستدەکرێت

حکومەتى عێراق زنجیرەیەک بڕیارى نوێی دەرکرد، موچە بە بێکاران و دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

11:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەکۆبوونەوەیەکى نائاساییدا زنجیرەیەک بڕیارى دەرکرد، وەک وەڵامێک بۆ داواکارییەکانى خۆپیشاندەران و داواکەى مەرجەعیەتى باڵاى شیعەکان.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى، بڕیارى یەکەم تایبەتە بە کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن بۆ پێدانى زەوى نیشتەجێبوون بەو کەسانەى تواناى داراییان سنوردارە لە پارێزگاکانى خۆیان.

.

بەپێی بڕیارى دووەم، 17 هەزار یەکەى نیشتەجێ بوون لە پارێزگاى بەسرە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە تواناى داراییان سنوردارە، بەمەرجێک لە مانگێک تیپەڕنەکات.

.

بڕیارێکى دیکە تایبەتە بە ئامادەکردن و جێبەجێکردنى بەرنامەى نیشتیمانى بۆ نیشتەجێکردن، لەرێگەى دروستکردنى 100 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون و دابەشکردنى بەسەر پارێزگاکاندا، ئەولەویەتیش بۆ پارێزگا هەژارنشینەکانە.

.

ئەنجومەنى وەزیران لە بڕیارێکى دیکەدا پارێزگارەکانى پابەندکردووە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنى ناوى خێزانە هەژارەکان و بەرزکردنەوەیان بۆ ئەنجومەنى وەزیران لەماوەى دوو هەفتەدا.

.

هەروەها وەزارەتى دارایی پابەندکراوە بەزیادکردنى پارەى تایبەت بە سندوقى نیشتەجێ بوون لەرێگەى قەرزەوە بۆ دروستکردنى یەکەى نیشتەجێ بوون.

.

بەپێی بڕیارێکى دیکە، 150 هەزار کەس کە تواناى هیچ کارێکیان نییە مانگانە 175 هەزار دیناریان وەک موچە بۆ دەبڕدرێتەوە بۆ ماوەى سێ مانگ.

.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەى بە بازاڕکردن لە ناوچە بازرگانییەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە دروستدەکرێن لەماوەى سێ مانگدا.

.

هەر بەپێی بڕیارەکان، بەرنامەیەک بۆ راهێنان و ئامادەکردنى بێکاران بۆ کارکردن ئامادە دەکرێت، بەجۆرێک 150 هەزار دەرچووى زانکۆ و پەیمانگاکان لەخۆ بگرێت و مانگانە 175 هەزار دیناریان بۆ ماوەى سێ مانگ پێدەدرێت.

.

هەروەها وەزارەتى بەرگریى دەرگا بۆ گەنجانى تەمەن 18-25 ساڵ دەکاتەوە تا دایان بمەزرێنێت و وەزارەتى پەروەردەش ڕێوشوێنى پێویست دەگرێتە بەر بۆ گرێبەست لەگەڵ وانەبێژان.

.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتى کشتوکاڵ راسپێردراوە بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنەکانى لێخۆشبوون لە پارەى تایبەت بە بەکرێی گرتنى زەوییە کشتوکاڵییەکان.

.

لە بڕیارێکى دیکەدا باس لەوە کراوە کە قوربانیانى خۆپیشاندانەکان و دەزگا ئەمنییەکان یاسا بەرکارەکان دەیانگرێتەوە و ماف و ئیمتیازاتیان پێدەدرێت. وەزارەتى تەندروستیش راسپێردراوە چارەسەرى بریندارەکان بکات و تێچووى ئەستۆیان لەناوەوە یان دەرەوەى وڵات بگرێتە ئەستۆ.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل