fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی داوای جێگیركردنی پاتریۆت له‌ عێراق ده‌كات.. حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی چی بوو؟

11:29 دوو شه‌ممه‌ 17 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەی چەند بەڵگەیەک کە دەست ناس کورد کەوتووە، هێشتا حکومەتى عێراق دانانى سیستمى پاتریۆتى ئەمریکاى لەعێراق قبوڵ نەکردووە و عەبدولمەهدیش لەکاردانەوەکانى ئەو کارە دەترسێت.

.

بەڵگەنامه‌كان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەمریکا بە فەرمی داوای دانانی سیستمی بەرگریی پاتریۆتی لە عێراق کردووە و  چۆنیەتى داواکارى ئەمریکا لەعێراق لەبارەى کاروبارەکانى جێگیرکردنى سیستمەکە لەبنکەى سەربازى عەین ئەسەد و هەولێر ئاشکرا دەکات، ئەوەش بۆ پاراستنی بنکەکانی لە دوبارەبونەوەى هێرشە موشەکییەکان بەتایبەت لەلایەن ئێرانەوە. 

.

بەگوێره‌ی ئەو بەڵگەنامانە عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەری عێراق داواى ڕونکردنەوەى زیاترى لەمارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگرى ئەمریکا کردووە لەسەر وردەکارى ئەو پرسە و چۆنیەتى کاردانەوە و شوێنەوارەکانى  بەسەر عێراقەوە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش چەندین بەرپرسى سەربازیی ئەمریکا پێداگریان لەجێگیرکردنى سیستمەکە لە عێراق کردەوە ئەوەش لەپێناو دورخستنەوەى مەترسى و ئەگەرى هێرشە موشەکییەکانى ئێران بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق و هەرێمى کوردستان.

.

لەسەرەتاى ئەم مانگەشەوە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکى فەڕەنسیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بۆ مۆڵەت وەرگرتن بەمەبەستى دانانى سیستمى بەرگریى پاتریۆت داواکارى خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق و بۆ دانانى سیستمەکەش لەهەرێمى کوردستان هیچ لارییەکیان نیە گەر بەغدا ڕەزامەندى پیشان بدات.

.

ڕێکارەکانی ئەمریکا بۆ دانانی ئەو سیستمە دژە موشەکییە لە عێراق و هەرێم دواى هێرشە موشەکییەکانى ئێران بۆ سەر چەند بنکەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لەمانگى کانونى دووەمى ئەمساڵەوە هات لەتۆڵەکردنەوەى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا، بەرپرسانى ئەمریکا سورن لەسەر دانانى سیستمى پاتریۆتى بەرگرى ئاسمانى ئەمریکا بۆ پاراستنى هێزەکانی لەعێراق و هەرێمى کوردستاندا.

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی داوای جێگیركردنی پاتریۆت له‌ عێراق ده‌كات.. حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی چی بوو؟

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی داوای جێگیركردنی پاتریۆت له‌ عێراق ده‌كات.. حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی چی بوو؟

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل