fbpx
Shadow Shadow

"هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ خواستى خۆپیشانده‌ران به‌دیناهێنیت"

حكومه‌تى عێراق: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت قه‌یرانه‌كان قوڵدەکاتەوە

09:23 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس نیوز-

 

سه‌عد حه‌دیسى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت خواستى ئه‌وانه‌ به‌دیناهێنێت كه‌ماوه‌یه‌كه‌ داواى ده‌كه‌ن، هەڵبژارنى پێشوەختەش قەیرانەکان قوڵدەکاتەوە.

.

سه‌عد حه‌دیسى له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سكاى نیوز، ئاماژه‌ى بەوەکردووە “ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌، حكومه‌ت ده‌كاته‌ كاربه‌ڕێكه‌ر و به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات كۆتایى نایه‌ت تاوه‌كو په‌ڕله‌مان هه‌ڵنه‌وه‌شێتەوە و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش ئه‌نجامنه‌درێت، یاخود تا لایه‌نێكى ترى سیاسى له‌ناو په‌ڕله‌مانه‌وه‌ ڕانه‌سپێدرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى كاتى نوێ”.

.

وتیشى “ئه‌گه‌ر بێتو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تیش ڕووبدات خۆپیشانده‌رانی ئاشیتخواز ڕازى ناكات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ئەگه‌ر حكومه‌ت ببێته‌ كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌وا ناتوانێت ئه‌و بڕیارانه‌ى بۆ چاكسازى وه‌كو به‌ڵێنێكیش دراوە به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامبدرێت”.

.

وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا حكومه‌ت ناتوانێت پڕۆژه‌ یاسا بۆ په‌ڕله‌مان ڕه‌وانه‌ بكات، چونكه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى زیاتر خۆى ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌ره‌وه‌ها پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ناوى ئه‌وه‌تان له‌كوێ بوو..؟

.

سه‌عد حه‌دیسى جه‌ختیشى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت له‌دۆخێكى له‌و شێوه‌یه‌دا قه‌یران و بارودۆخه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و قوڵترى دەکاتەوە.

.

به‌وته‌ى حه‌دیسى، حكومه‌تى عێراق دژى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ نییه‌، به‌ڵام میكانیزمه‌كه‌شى له‌ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستور و په‌رله‌ماندایه‌.

.

له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت “ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ژێر یاساكانى ئێستادا داوكارى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز به‌دیناهێنیت.”

.

مانگى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو خۆپیشاندانه‌كانى عێراق جارێكى تر ده‌ستیانپێكرده‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى شارى به‌غداى پایته‌خت ده‌یان شارى ترى گرته‌وه‌، دواى ماوه‌یه‌ك ڕاوه‌ستان له‌م مانگه‌دا جارێكى تر خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه‌، بەهۆیەوە زیاتر لە 260 کەس کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.

.

دواى سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکان حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك چاكسازییان ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى داواكارى خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ به‌رزبوویه‌وه‌، ئێستا خۆپیشاندانه‌كان چوونه‌ته‌ قۆناغێكى لاوازتره‌وه‌ له‌چاو ڕۆژه‌كانى ڕابردوو، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان بەتوندى روبەڕووى خۆپیشاندانەکان بوونەوە و توندوتیژییان لە دژیان بەکارهێنا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل