fbpx
Shadow Shadow

"چه‌ندین بڕیارى گرنگترى تێدا جێكراوه‌ته‌وه‌"

حكومه‌تى عێراق: له‌پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا موچه‌ى پله‌ باڵاكان کەمکراونەتەوە

11:53 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، ڕه‌شنوسى پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ى ساڵى 2020 زۆربه‌ى داواكارى خۆپیشانده‌رانى لەخۆگرتووە، موچه‌ى سه‌رجه‌م پله‌ باڵاكان كه‌مكراونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین بڕیارى تر له‌به‌رژەوه‌ندى هاوڵاتییان دراون.

.

سەعد حەدیسى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە “له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵى هه‌مواركردنى ڕه‌شنوسى پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ى ساڵى 2020 و هه‌مواركردنه‌كه‌ش دوو بوار لەخۆ ده‌گرن، ئه‌وانیش بوارى كارگێڕى و ئابورین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌ت كه‌ بۆ وه‌ڵامى داواكارى خۆپیشانده‌ران ده‌ریكرد جێگه‌یان بكرێنه‌وه‌”.

.

وتیشى “بوارێكى ترى ده‌ستكاریكردنى ڕه‌شنوسه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌ باڵاكانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش نیه‌تى حكومه‌ت ده‌رده‌خات كه‌ به‌جدى ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى داواكارى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكات و هه‌لى كارى زیاتریش له‌وڵاتدا بڕه‌خسێنیت و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریى تر پێشكه‌شبكات”.

.

سەعد حەدیسى ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، له ‌پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى ئاینده‌دا پاره‌ى پێویست بۆ سندوقى نێشته‌جێكردن و پاڵپشتیكردنى هاوڵاتییان و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى ترى وه‌به‌رهێنان دابینكراوه‌.

.

به‌وته‌ى سه‌عد حه‌دیسى، هەر لە پڕۆژەکەدا بودجه‌ى پێویست بۆ دامه‌زراندنى پیشه‌سازییه‌ گه‌وره‌ و كشتوكاڵییه‌كان دابینكراوه‌، هه‌روه‌ها سندوقى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیش یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى پڕۆژه‌ى بودجه‌‌، ئه‌وه‌ش بۆ هاریكاریکردنى خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كه‌ له‌ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن.

.

ماوەى چەند مانگێکە حکومەتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەیە، بەڵام بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە ئامادەکردنى پڕۆژەکە دواکەوتووە و تا ئێستا ڕەوانەى پەرلەمان نەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل