fbpx
Shadow Shadow

حووسییەكان بە مووشەکی بالیستیک بۆردوومانی باشووری سعودییەیان کرد

14:10 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد

حوسییەکانی یەمەن، لەڕێگای موشەکی بالیستیکەوە ھێرشێکی فراوانیان كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانی شا خالید لە باشووری سعوودیە و وتەبێژەکەیان دەڵێت: “ژمارەیەک سەربازی سعودی کوژراون”.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019،  یەحیا سەریع وتەبێژی حووسییەكانی یەمەن، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە  فەیسبووك بڵاویکردەوە، 10 مووشەكی بالیستی جۆری(بەدر’F’) یان ئاڕاستەی شاری جازان لە باشووری سعوودیە كردووە و بنكەی ئاسمانی شا خالیدیان بە ئامانج گرتووە”.

.

یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەداوە، “ھێرشەكە ئامانجەكەی پێكاوە و باڵەخانەی پەیوەندییەكانی بنكەی ئاسمانی شا خالیدی وێران کراوە و هەروەها دەیان سەربازی سعوودیە كوژران و برینداربوون”.

.

وتەبێژی حووسییەكانی یەمەن،  وتوشیەتی: “هێرشەکە لە وەڵامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بووە بۆ سەر پێگەكانی حووسییەكان لە یەمەن”.

.

هاوکات عەقید توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن ڕایگەیاندوە، “حوسییەکان شەش مووشەكی بالیستیکیان لە پارێزگای سەعدەی باكووری یەمەنەوە، ئاڕاستەی شاری جازانی باشووری سعوودیە كردووە، بەڵام ھێزەكانیان توانیویانە سەرجەمیان تێکبشکێنن”.

.

توركی مالیكی  باس لەوەکردوە، “بەردەوامبوونی هەوڵەكانی حووسییەکان بۆ ئامانجكردنی شارەكانی باشووری سعوودیە و خەڵكی مەدەنی، رەنگدانەوەی ئەو زیانە گەورەیە كە لە یەمەن بەریان كەوتووە، جەختیكردووەتەوە كە بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی حووسییەكان”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل