fbpx
Shadow Shadow

حوسییه‌كان هێرشەکانیان بۆسەر سعودیە ڕاگرت

09:59 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

حوسییه‌كان تاكلایه‌نه‌ بڕیارى ڕاگرتنى هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خاكى سعودیه‌ ده‌ركرد و داواى پرۆسه‌ى ئاشتیش بۆ لایه‌نه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان ده‌كات.

.

مه‌هدى مه‌شات، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌موو جۆره‌ هێرشێكیان بۆ سه‌ر خاكى سعودیه‌ به‌ئامانجى به‌رپاكردنى ئاشتى جگه‌ له‌ مافى وه‌ڵامدانه‌وه‌ ڕاگرتووه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانى وڵاته‌كه‌شى  كه‌ له‌ساڵى 2015 ه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌، بانگهێشتى ئاشتى ده‌كه‌ن.

.

وتیشى “دانوستانێكى جدى نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ جیاوازه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌یه‌ چاره‌یه‌كى سیاسى گشتگیر،  جێ به‌جێ نه‌كردنى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى ستۆكهۆڵم له‌لایه‌ن لایه‌نێكى شه‌ڕكه‌ره‌وه‌ هۆكارى به‌رده‌وامى شه‌ڕه‌كان بووه”‌.

.

به‌رپرسەکەى حوسییه‌كان باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ڕاگرتنى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر خاكى سعودیه‌  كه‌ به‌فرۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و موشه‌كى بالیستى و چه‌ند چه‌كێكى ترییش ئه‌نجامدراوه‌ ڕاده‌گیرێن.

.

له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سیاسى حوسییه‌كان، داوا ده‌كات وه‌ڵامى هاوشێوه‌ بدرێنه‌وه‌ و هه‌موو جۆره‌ هێرشێكی ئاسمانى و زه‌مینیش بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ڕابگێریت، ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، له‌كاتى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ و هێرش كردندا مافى به‌رگریان هه‌یه‌.

.

ده‌ستپێشخه‌رى حوسییه‌كان له‌دواى هه‌فته‌یه‌ك دێت لە هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆمپانیاى نه‌وتى ئارامكۆى سعودیه‌ كه‌ بووه‌ به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت و بارودۆخى سیاسى ناوچه‌كه‌ى ئاڵۆز كردووه‌.

.

مه‌هدى مه‌شات ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ “به‌رده‌وامى شه‌ڕ له‌به‌رژوه‌ندى كه‌سدا نییه‌ و مه‌ترسیه‌كان زیاتر ده‌كات، دڵنیاشین زیانه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌شى بۆ سه‌ر نه‌یاره‌كانمان زۆرتر ده‌بێت”.

.

حوسیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشكه‌رى بۆ ئاشتى و ڕاگرتنى هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سعودیه‌ داواى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆ سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌نعاى نێو ده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌ و بڕیاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

.

ساڵى 2015 هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆكایه‌تى سعودیه‌ له‌دژى حوسیه‌كان پێكهات و له‌و ساڵه‌وه‌ چه‌ندین بۆردومان كراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌ئامانجى هێرش كردنه‌ سه‌ر حوسیه‌كانو تا ئێستاش به‌ملێونه‌ها هاوڵاتى زیانمه‌ندى هێرشه‌كانى لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ن.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل