Shadow Shadow

پێشتریش گومانى له‌ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو

حه‌یده‌ر عه‌بادى : 90 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى وه‌همین و له‌ئاسماندان

10:33 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق ڕایگه‌یاند، لیستى موچەخۆرانى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌نده‌ڵى تێدایه‌ و ڕێگرى لێكراوه‌ وردبینى تێدا بكات، ده‌شڵیت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع ژماره‌یان 60 هه‌زاره‌ به‌ڵام له‌لیستى موچه‌دا 150 هه‌زارن.

 

.

له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق ئاشكراى كرد، دواى بارودۆخى شه‌ڕ ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لیستى موچه‌دا،  زیادى كردووه‌ و چه‌ند جارێك له‌كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبیدا ئه‌وه‌ى پێڕاگه‌یاندوون كه‌ وردبینى له‌لیستى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیدا ده‌كات و ئه‌وانیش پێیانوتووه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌و كاره‌ بكات.

.

حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، پشكێنه‌رى گشتى پێشوو كه‌سه‌ر به‌ به‌در بووه‌ و پیاوێكى سه‌رڕاست و ڕاشكاو بووه‌، پێیوتووه‌ له‌لیستى موچه‌دا ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌گه‌نه‌ 150 هه‌زار موچەخۆر به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعیدا ژماره‌یان 60 هه‌زار چه‌كداره‌.

.

عه‌بادى ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، پشكێنه‌ره‌ گشتیه‌كه‌ پێیوتووه 90 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى  له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعدا بوونیان نیه‌ و له‌ئاسماندان.

 

.

پێشتریش،له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌دواى ڕیفراندۆم، حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌پرسى ناردنى موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم  به‌رده‌وام گومانى له‌ڕاست و دروستى ‌ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو و ئه‌و لیسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاده‌ستى حكومه‌تى به‌غداى ده‌كرد به‌ناڕاستى ده‌زانی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل