Shadow Shadow

حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ ئامرلی هیچ باره‌گایه‌كى پاسداران هەبێت

10:29 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ كوژاروێكیان له‌بۆدومانه‌كه‌ى شەوی ڕابردوودا هه‌بوبێت و ڕایگه‌یاندووه‌، هیچ جۆره‌ باره‌گایه‌كى سه‌ربازىی سوپاى پاسداران له‌ناوچه‌كه‌دا بوونى نیه‌.

.

عه‌لى حوسێنى، وته‌بێژى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى ئامرلى دووز خورماتوو بۆ میدیا عێراقییه‌كان ڕه‌تیكرده‌وه‌تەوە سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ سه‌ربازگه‌ى ئامرلى ناوچه‌ى دووز خورماتوو هەبێت.

.

عەلی حوسێن ڕایگه‌یاندووە: “سوپاى پاسدارانى ئێرانى كاریان چیه‌ له‌قه‌زایه‌كى بچوكى وه‌كو دووز خورماتوودا و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ربازگه‌یه‌ك زیاتر كاروبارى ئیدارى  و لۆجستیى به‌رێوه‌ ده‌بات.؟”

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ، ناتوانن هیچ لایه‌نێك له‌و بۆردومانكردنه‌ تۆمه‌تبار بكه‌ن و داواى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌.

.

له‌باره‌ى زیانه‌كانه‌وه‌، سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و ده‌نگۆیه‌شى ڕه‌تكرده‌وه‌ كوژرا و هه‌بوبێت له‌و بۆردومانه‌دا ڕایگەیاندووە ته‌نها دوو كارمه‌ندى ئیدارىی به‌سووكى بریندار بوون.

.

شه‌وى ڕابردوو، میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى بۆردومانى سه‌ربازگه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى لە قەزای دووز خورماتووى سه‌ربه‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كردووه‌.

.

هاوکات چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە، ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارهاتووە و ژمارەیەک موشەکەی تێدابووە بۆیە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل