fbpx
Shadow Shadow

ملیاره‌ها به‌رمیل نه‌وتى تێدایه‌

حه‌سه‌ن ڕۆحانى دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌یه‌كى ترى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد

16:00 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاشكراى كرد، كێڵگه‌یه‌كى نوێى نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه 53 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى تێدایه‌ و ڕۆژانه‌ له ‌01%ى نه‌وته‌كه‌شى ده‌ربهێنن داهاته‌كه‌یان ده‌یان ملیار دۆلار زیاد ده‌كات.

.

حەسەن ڕۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى كه‌ هه‌زاران هاووڵاتى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌ى بوو له‌شارى یه‌زد ڕایگه‌یاند “ڕووبه‌رى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ ده‌گاته‌ 2400 كیلۆمه‌ترى چوار گۆشه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاره‌كانى به‌ستان و ئه‌مێدیه‌وه‌.

.

روونیشیکردەوە، به‌دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌یه‌كى ترى نه‌وتى داهاتى نه‌وتى ئێران 32 ملیار دۆلار زیاد دەکات ئەگه‌ر بێتوو ته‌نانه‌ت به‌ڕێژه‌ى 01% یش له‌و نه‌وته‌ ده‌ربهێنرێت.

.

بەگوێرەى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ئۆپیك هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران زیاتر له‌ 107 ملیار دۆلاره.

 

.

هه‌ر بەگوێرەى ڕێكخراوه‌كه‌ یه‌ده‌گى نه‌وتى خاوى ئێران زیاتر له ‌155 ملیار به‌رمیله، به‌ڵام به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى خاو ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 3 ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه‌.

.

بەگوێرەى ئامارى ڕێكخراوه‌كه‌ش ئێران ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى دوو ملیۆن به‌رمیل نەوت هه‌نارده‌ ده‌كات.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاوى ئێران گه‌یشته‌ 3 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ و دوو ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیلیشى ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ ‌كردووە.

.

ئۆپیک ئاماژەى بەوە کردووە، پاش سه‌پاندنى سزا ئابورییه‌كان به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هه‌ناردەكردنى نه‌وتى ڕۆژانه‌ى ئێران له‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند وڵاتێك هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانیان ڕاگرت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل