fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وامی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگرت

15:26 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌وامی له‌ سه‌رجه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان راگرت.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه‌)ه‌وه‌ ده‌وام له‌سه‌رجه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ په‌یمانگه‌ و زانكۆكانه‌وه‌ راده‌گیرێت.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی  پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرا و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەموو هەوڵێک دەدەن و رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

.

ئەنجومەنی وەزیران لەوبارەیەوە ئەم بڕیارانەیدا:

.

– رۆژانە زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە بە رای گشتی بدرێت.

.

– لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2020/2/26 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە و باخچە و پەیمانگا حکومی و تایبەتییەکانی هەرێمی کوردستان تا رۆژی 2020/3/10  بکرێتە پشوو، سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکانیش لە رۆژی شەممە 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فەرمی دەبێت، دواتریش لە 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە رۆژی 2020/3/24 پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە، هەردوو وەزارەتیش سەرپشک دەکرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا.

.

– بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی دیکەی عێراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بکرێت کە دێنە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

.

– بە هیچ شێوەیەک رێگە بە قۆرخکردن و گرانکردنی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر. چاوپۆشیش لە پشکنینی پزیشکی ئەوانەش ناکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

.

– حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات کە گشت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دابین دەکات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

.

– ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد کە پێداویستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات. پێشنیارەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیش پەسەند کران و هەردوو وەزارەتەکە راسپێردران بۆ جێبەجێکردنیان.

.

– ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و رێنماییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بن و رێنماییەکانی خۆپارێزییش لەبەرچاوبگرن و جێبەجێی بکەن.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل