fbpx
Shadow Shadow

"رێككه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق واژۆ ناكات"

حكومه‌تی عێراق: له‌بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق پاشگه‌ز نابینه‌وه‌

10:56 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند “حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق واژۆ ناكات”.

.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “حكومه‌تی عێراق له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق پاشگه‌زنابێته‌وه‌‌ و واژۆ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ناكات”.

.

حه‌دیسی رونیكرده‌وه‌ “حكومه‌ت پشتگیری له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات تایبه‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق”.

.

لێدوانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌رپرسانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌كاندا پشتگیری له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و له‌ راگه‌یاندنه‌كان شتێكی تر ده‌ڵێن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل