fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حكومه‌تی عێراق ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی راگرت 

22:38 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

حكومەتی عێراق وه‌ك به‌رگرتن به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌وامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی راگرت و بە بڕیارێكیش، سەرجەم سینەما و كافتریاكانی داخست و گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ژمارەیەک وڵات قەدەغەکرد.

 .

 ئەمڕۆ (چوار شەممە 26ى کانوونی دووەمی 2020)، وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ” پشکنینی تەندروستی بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە دەکرێت کە ڕوو لەعێراق دەکەن” .

.

لەڕاگەیه‌ندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە :”بۆ لەمەودوا گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێراق، بۆ وڵاتانی چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشور، ئیتاڵیا، سەنگاپۆرا وتایلاند، کوەیت و بەحره‌ین قەده‌غە دەکرێت تا کاتێکی نادیار”.

   .

  هاوکات شانەی قەیرانەکانی عێراق، کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ده‌وامی له‌ سەرجەم خوێندنگاکان و ناوەندەکانی خوێندن ڕاگرت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل