fbpx
Shadow Shadow

حكومه‌تى عێراق کارکردنى دوو کەناڵى ئاسمانى قه‌ده‌غه‌كرد

10:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ و حه‌ده‌سى نزیك له‌سعودیه‌ ڕایانگەیاند، به‌پاساوى نه‌بوونى مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ نوسینگه‌ى عێراقى كه‌ناڵه‌كانیان داخراون و ڕێگه‌ى كاركردنیان له‌و وڵاته‌دا لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

.

كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراقى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌چوونه‌ته‌ ناو ئۆفیسى به‌غداى كه‌ناڵه‌كه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ته‌ پشكنین و هه‌ڕه‌شەکردن‌ له‌كارمه‌نده‌كان.

.

كارمه‌ندێكى كه‌ناڵه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌كاتى ڕوماڵكردنى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا ئه‌و هێزه‌ به‌ده‌مامكه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ریان و پێیانووتون ئەگه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌وا له‌سێداره‌یان ده‌ده‌ن.

.

لە خۆپیشاندانەکانى سەرەتاى ئەم مانگەى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەشدا، نوسینگەى چەند کەناڵێک داخران.

.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق پێش دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان بڕیاریدابوو کە ڕێگە بەهیچ هێزێک نەدرێت هێرشبکاتە سەر کەناڵەکانى ڕاگەیاندن.

.

بەپێی ئامارەکان، لەماوەى دوو ڕۆژى خۆپیشاندانەکاندا لە ڕۆژانى هەینى و شەممە، لانى کەم 67 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل