fbpx
Shadow Shadow

لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا

حكومه‌تى ئێران بڕیاریدا مووچه‌ى مانگانه‌ى 60 ملیۆن هاوڵاتى هه‌ژار بەڕێژەیەک زیاد بكات

19:31 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەژێر فشارى خۆپیشاندەرانى ولاتەکە، حکومەتى ئێران بڕیاریدا، مووچه‌ى مانگانه‌ى 60 ملیۆن هاوڵاتى هه‌ژار بەڕێژەیەک زیاد بكات کە 13 دۆلارى بۆ هەر مووچەخۆرێک زیادکردووە.

,

به‌گوێرەى ئەو زانیارییانەى بەشێک لە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، حكومه‌تى ئێران كۆمه‌ڵێك بڕیارى بۆ چاکسازى ده‌ركردووه‌، لەنێویاندا بریاریداوە، مووچه‌ى مانگانەى 60 ملیۆن هاوڵاتى هه‌ژارى ولاتەکە بەڕێژەى 13 دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زیاد بکات، سه‌رۆككۆماری ئێرانیش ده‌ڵێت: “ئه‌مجاره‌شیان گه‌لى ئێران ئاوى نه‌ڕژانده‌ جۆگه‌له‌ى نه‌یاره‌كانییەوە”.

,

به‌پێى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ، حكومه‌تى ئێران پێش گرانكردنى نرخى به‌نزین ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركردووە، به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌كردبو، تا دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كان و گه‌رمبوونى شه‌قامى پێ هێور بکاتەوە.

,

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، دەسەڵاتدارانى ئێران بە خۆپیشاندانى لایەنگرى بۆ حکومەت، ڕوبه‌ڕوى خۆپیشاندانى شەقام بوونەوە، لە خۆپیشاندانەکانى لایەنگرانیشدا خۆپیشانده‌ران داوایان لە حکومەتى وڵاتەکەیان کرد، چاكسازى ئابوری بکات له‌ شاره‌كانى ته‌برێز و چه‌ند شارێكى تر له‌ باكورى خۆرئاواى ئێران.

,

له‌ نوێترین كاردانه‌وه‌یاندا به‌رپرسانى باڵاى ئێران له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى وڵاته‌كەیان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى تشرینى دووەمى 2019، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئێراندا ڕایانگه‌یاند: “ڕێز له‌ هۆشیارى گه‌ل ده‌گرین، سه‌ره‌ڕاى بوونى گله‌یى و گازنده‌ و كێشه‌كانیان، به‌ڵام ئاویان نه‌ڕژانده‌ جۆگه‌له‌ى نه‌یارانه‌وه”‌.

,

حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆماری ئێران وتی: “ئاژاوە چییەکان، رێکخراوى پڕچەک و بە پلانڕێژییەوە هاتبوونە سەر شەقام، کە بە گوێرەی پلانڕێژی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ناوچەکە کار دەکەن”.

,

ڕۆحانى هێرشیشى كرده‌ سه‌ر به‌شێك له ‌خۆپیشانده‌ران و وتى: “ئاژاوه‌چییه‌كان ڕێكخرابوون به ‌چه‌كەوە هاتبوونه‌ سه‌ر شه‌قام و پلانى ئه‌مریكا و هه‌ندێ وڵاتى دیکەى ناوچەکەیان جێبه‌جێده‌كرد”.

,

لەبارەى زیادکردنى نرخى بەنزینى وڵاتەکەشەوە ئاماژەى بەوەکرد، داهاتى زیاده‌ى ئه‌و بڕیاره‌ بۆ 19 ملیۆن خێزانى هه‌ژارى وڵاته‌كه‌ خه‌رج ده‌كرێتەوە، كه‌ پێویستان به ‌یارمه‌تى هه‌یه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل