Shadow Shadow

مه‌رزیه‌ هاشمى كێیه‌..؟

حكومه‌تى ئێران ئامادەیى پیشاندا مه‌رزیه‌ هاشمى بۆ چاوپێكه‌وتنى وه‌زیرى دەرەوەى ئەمریکا بنێرێت

15:26 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

حكومه‌تى ئێران ڕایگه‌یاند، هیچ گرفتێكى له‌داواكارییه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نییه‌ و ئاماده‌ن مه‌رزییه‌ هاشمى میدیاكارى وڵاته‌كه‌یان بۆ چاوپێكه‌وتنى بنێرن.

.

ئه‌مڕۆ  (یه‌كشه‌ممه‌، 28ى ته‌موزى 2019، عه‌لى ڕە‌بیعى وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەى بەوە کرد، تاران ئاماده‌یه‌ مه‌رزییه‌ هاشمى بۆ چاوپێكه‌وتنى مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، بنێرێت.

.

وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌ت روونیکردەوە‌، مایك پۆمپیۆ داواى ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ میدیاكانى ئێراندا كردوه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ زه‌ریف له‌وڵاته‌كەیدا ئه‌نجامیده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێرانیش هیچ گرفتێكى نییه‌ و ده‌توانن مه‌رزییه‌ هاشمى، خاتوونه‌ ڕۆژنامه‌نوسى وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ بنێرن بۆ ئەمریکا.

.

هه‌فته‌ى ڕابردوو، مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماده‌یى خۆی پیشاندا گه‌ر پێویست بكات بچێته‌ ئێران و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكەکە‌یدا گفتوگۆ  بكات و گه‌لى ئێرانیش له‌ ڕە‌فتارى خراپى به‌رپرسه‌كانیان ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌چۆن زیانیان پێده‌گەیە‌نن.

.

 

مه‌رزییه‌ هاشمى كێیه‌؟

.

– ناوى میلانى فرانكلینه‌ و ساڵى 1959 لە ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌ و خێزانه‌كه‌شى له‌ڕە‌شپێسته‌كانى ئه‌فریقایه‌ و ساڵى 1979 و دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆِرشى ئیسلامى، بووه‌ته‌ موسڵمان.

.

 

– له‌ساڵى 2008 ەوە له‌ئێران ده‌ژی و له‌كه‌ناڵى پرس تیڤى ئێرانى، کار ده‌كات.

.

– له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى كه‌سوكاره‌كه‌ى گه‌شتێكى ئه‌مریكاى کرد، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و  ڕووبه‌ڕووى ئازارى ده‌روونى کرایەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل