Shadow Shadow

حزبە کوردستانییەکان: لە کەرکوک بە یەک لیست بەشدارى هەڵبژاردن دەکەین

12:25 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

حزبە کوردستانییەکانى شارى کەرکوک رێککەوتن لەسەر ئەوەى بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بکەن و هاوپەیمانێتییەکەیان ناونا (کەرکوک کوردستانییە).

.

حزبە کوردستانییەکانى شارى کەرکوک کۆبوونەوە و لەبارەى هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى پارێزگاى شارى کەرکوک گفتوگۆیان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن بە هاوپەیمانێتییەک بەشدارى لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بکەن.

.

لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە لە پاش کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا، نوێنەرى پارتە سیاسیەکانى کوردستانى ئەو شارە ئاماژەیان بەوە کرد، بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکوک دەکەن و هاوپەیمانێتییەکەیان ناوناوە (کەرکوک کوردستانییە).

.

سەبارەت بە بۆچوونى پارتى دیموکراتى کوردستان کە لەدواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر نوێنەرایەتیان لەو شارە نەماوە، رەوەند مەلا مەحمود، جێگرى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى وتى “لەبارەى یەک لیستى پارتە سیاسیەکانى شارى کەرکوک گفتوگۆمان لەگەڵ هەڤاڵانى پارتى کردووە و ئەوانیش لەگەڵ ئەوەن پارتە سیاسیە کوردییەکان بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى کەرکوک بکەن”.

.

بڕیارە لە 1ى نیسانى 2020 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئەنجام بدرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل