fbpx
Shadow Shadow

وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان لە کۆمسیۆن لە تەواوبووندایە

حزبە کوردستانییەکانى کەرکوک تا ئێستا هاوپەیمانێتییەکەیان لە کۆمسیۆن تۆمار نەکردووە [تایبەت]

23:03 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

تادێت ئەو ماوە یاساییەى بۆ تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق دیاریکراوە بەرەو کۆتایى دەچێت و هەتا ئێستا حزبە کوردستانییەکانى شارى کەرکوک ئەو هاوپەیمانێتیەیان لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکراوە کە پێشتر لەسەرى رێککەوتبوون.

.

حازم ڕودەینی، ئەندامی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەناس کوردی ڕاگەیاند:”کۆمسیۆن لە پێنجی ئەیلولی ڕابردووەوە دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراقى کردەوە و دوا وادەش بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانێتیانە رۆژى (5ى تشرینی یەکەمی، 2019)یە”.

.

وتیشی : “تائێستا نزیکەی 209 پارتی سیاسی بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن  کۆمسیۆنەوە تومارکراوون، ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا هیچ هاوپەیمانییەک درووست نەبوو ئەوا پارتەکان دەتوانن لیستی کاندیدەکانی خۆیان پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن”.

.

بەوتەى کۆمسیارەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق،  لە هەموو عێراقدا تەنها دوو هاوپەیمانی داواکارییان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، بەڵام ئەو دوو هاوپەیمانییەش تائێستا ڕێکارە یاساییەکانیان  تەواو نەکردووە.

.

روونیشیکردەوە، یەکێک لەو دوو هاوپەیمانیانەی کە داواکاریان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، هاوپەیمانی عەرەبییە لە کەرکوک، رەتیشیکردەوە تائێستا هیچ هاوپەیمانییەکی کوردی لەشاری  کەرکوک،  لای ئەوان تۆمارکرابێت.

.

حزبە كوردییەكانی كەركوك، 9ی ئه‌یلولى ئەمساڵ، رێككەوتنێكیان ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا له‌ڕێی لیستێكی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ناوی “كه‌ركوك كوردستانییە” به‌شداری بكه‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل