Shadow Shadow

حزبى دیموکرات لەسەر هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

12:20 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کۆمیتەی بەڕیتانیای حزبی دیموکراتی کوردستان “حدکا”، لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی دوێنێ (دووشەممە)ی هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لەلایەن ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

.

دوێنێ (دووشەممە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شارى لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا بڵاوبووەوە، تیایدا ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و بە “هاوکاری ئێران ناوی دەبات”، لە کاردانەوەدا بافڵ تاڵەبانی، دەڵێت:”بەخوا دادە شتی وانییە”.

.

لە ڕونکردنەوەیەکدا کۆمیتەی بەریتانیای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە:”هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، ئەو ھەڵویستە نەشیاوە ھیچ پێوەندیەکی بە کۆمیتەی بەریتانیاوە نییە و تەنانەت ئەو ژنە نەک بەشداربووی خۆپێشاندانەکە بەڵکو ئەندامی (حدکا)ش نەبووە، بەڵکو بە ڕێکەوت لەو شۆێنەوە کە خۆپێشاندەران پێیدا تێپەڕبوون ڕوداوەکە ڕوویداوە”..

.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوە، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تەنیا یەک دوژمن دەناسێ و ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دوژمنی ڕاستەقینەی گەلی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە هەر شوێنێک کورد هەبێ، دوژمنایەتی دەکات.

.

کۆمیتەی (حدکا) لە بەڕیتانیا ئاماژەى بەوە کردووە، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵ سەرجەم هێزە خەباتکارەکانی هەر چوار بەشی کوردستان پێوەندی و دۆستایەتی نزیکی هەیە و بۆ پتەوترکردنی پێوەندییەکانی هەوڵی زیاتریش دەدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل