fbpx
Shadow Shadow

حاڵەتێکى دەگمەن؛ تەمەنى 34 ساڵە و شێوەى وەک منداڵە

12:28 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پیاوێکى چینى تەمەنى گەیشتوەتە 34 ساڵ، توشى نەخۆشییەکى دەگمەن بوە، کە ڕێگرە لەوەى هاوسەرگیری بکات، چونکە لەبەرچاوى کەسانى دیکە وەک منداڵێک دەبیندرێت، ئەوەش بەهۆى پیاکێشانێکى بەزەبر لە سەرى لە تەمەنى شەش ساڵیا کە توشى ئەو نەخۆشییەى کردووە.

,

تشو شەنگهاى، لە ناوچەیەکى دەرەوەى شار لە ناوەڕاستى چین دەژێت، لە تەمەنى شەش ساڵیدا کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانى یاری دەکات، بەردێک بەر سەرى دەکەوێت، بۆ ماوەى سێ ڕۆژ ناساخ دەبێت و دەناڵێنێت.

,

باوکى تشو ڕایگەیاندووە، پاش سێ ڕۆژ بردوویانە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتوە تشو توشی جەڵتەى مێشک بوە، بۆیە بەخێرایی نەشتەرگەرییەکیان بۆ ئەنجامداوە.

,

دواى نەشتەرگەرییەکەى، تشو تەندروستى زۆر باش دەبێت و ژیانى ئاسایی خۆى بەڕێ دەکات، پاش چەند ساڵێک لە تەمەنى نۆ ساڵیدا خێزانەکەى هەستیان کردووە کە بەراورد بە منداڵەکانى دیکە تشو گەشە ناکات، بەجۆرێک لەچاو کاتى ڕوداوەکە هیچ گەشەیەکى نەکردووە.

,

باوکى دەیگەیەنێتە نەخۆشخانەى هەرێمەکەیان بۆ پشکنینى پزیشکى، بۆ ئەوەى هۆکارى گەشەنەکردنى منداڵەکەى بزانێت، پاش زنجیرەیەک پشکنین دەرکەوتوە کە ئەو زیانەى لە تەمەنى شەش ساڵى بەر سەرى تشو کەوتوە هۆکار بوە بۆ ئەوەى گەشە نەکات.

,

پاش تێپەڕبوونى دوو دەیە و گەیشتنى بە تەمەنى 34 ساڵى، تشو شەنگهاى هێشتا شێوەى وەک منداڵێکى بچوک وایە، دەموچاوى موى لێنەهاتوە و دەنگیشی وەک منداڵە.

,

باس لەوەش کراوە، بەهۆى ئەوەى لاشەى گەشەیەکى ئەوتۆى نەکردووە، بۆیە تا ئێستا نەیتوانیوە هاوسەرگیرى بکات و منداڵ بخاتەوە، تشو ڕایگەیاندووە: “وێڕاى ئەوەى من تەمەنم 34 ساڵە، بەڵام لاشەم ئەرکەکانى وەک منداڵێک جێبەجێدەکات، من کەسێکى پێگەیشتوو نیم، بۆیە ناتوانم هاوسەرگیرى بکەم”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل