fbpx
Shadow Shadow

هاوڵاتییان بە خۆپیشاندان دژى تورکیا دەوەستنەوە

حاڵەتی خۆئامادەباشی گشتی لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیەنرا

14:54 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێرشی تورکیا، خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان داوای لە شەڕڤانان و یەکە کارگێڕییەکانی ژێر دەسەڵاتی و هاوڵاتییان کرد لە ئەوپەڕی خۆئامادەباشیدا بن.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ى تشرینی یەکەمى 2019، خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا، داوای لە شەرڤانان و یەکە کارگێرییەکانی ژێر دەسەڵاتی و هاوڵاتییان کرد بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ئەوپەڕی خۆئامادە باشیدا بن.

.

هۆشداریشیداوە بە هەموو یەکە کارگێڕییەکان و دامەزراوەکان و گەل کە بە هەموو چینەکانەوە بەرەو سنورەکانی نزیک تورکیا بڕۆن، بۆ ئەوەی بە ئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەستن و بەرگریی لە خاکەکەیان بکەن لەم قۆناغە مێژووییە هەستیاردا.

.

دواى ڕاگەیاندنى خۆئامادەباشی گشتی، لە قامیشلۆ و سەرێکانى هاوڵاتییان ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژى هەڕەشەکانى تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

حاڵەتی خۆئامادەباشی گشتی لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیەنرا

 

ڕاگەیاندنى حاڵەتی خۆئامادەباشی گشتی هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان.

.

فەخرەدین ئاڵتون، یاریدەدەرى سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند “دەبێت شەڕڤانەکان هەڵوێستیان بگۆڕن، ئەگەر نا تورکیا ناچار دەبێت بەزەبری هێز ئاستەنگەکان لەناوبەرێت کە بوونەتە هۆکاری ڕێگریکردن لە کۆتاییهێنان بە ڕێکخراوی داعش “.

.

ئەمریکا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو،7ی تشرینی یەکەم، گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵکرد بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل