fbpx
Shadow Shadow

لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە حاکم ڕزگار "سزا" دراوە

حاکم ڕزگار بۆ ناس کورد: بەهۆی کێشەی کەسییەوە بەشێوەیەکی نایاسایی سزادراوم

10:18 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەو دادوەرەی سەدامی دادگاییکرد، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمەوە هەوڵی سزادانی دەدرێت، خودى دادوەرەکەش هۆکارى سزادانى دەگەڕێنێتەوە بۆ “کێشەی کەسیی”.

,

شەوی ڕابردوو حاکم شێخ لەتیف لە فەیسبووکی خۆی نوسینێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “حاکم ڕزگار محەمە ئەمین، کە ئەندامی دادگای تەمیزە و یەکێکە لە دادوەرە لێھاتو و پیشەییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، ماوەیەکە وەک ناڕازی بوونێک لە کارەکانی ئەنجومەنی دادوەری و وەک ھەڵوێست وەرگرتنێک بایکۆتی دانیشتنەکانی دەستەی گشتیی دادگای تەمیزی کردووە و تەنانەت داوای ئەوەی کردبوو بگوێزرێتەوە بۆ دادگاکانی حکومەتی فیدراڵ بەڵام ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سەرۆکایەتیی دادگای تەمیز و ئەنجومەنی دادوەری بە نوسراوێکی نھێنی و تایبەت سزای ئاگادارکردنەوەی بۆ حاکم ڕزگار دەرکردووە، لەسەر ئەو ھەڵوێستەی”.

,

لەوبارەیەوە حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین ئەو بابەتەی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و ڕاگەیاند: “لەهەفتەی ڕابردووەوە، حاكم به‌نگین محه‌مه‌د سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری واژووی نوسراوێکی کردووە، کە ئاگادارکردنەوەیە بۆ من، بەڕای من ئەوە سزادانی منە و کارێکی تەواو نایاسایشە، بڕیارم داوە بە ڕێکاری یاسایی و بە نوسراوی فەرمی وەڵامیان بدەمەوە”.

,

حاکم ڕزگار ئاماژەی بەوەشکرد: “من ڕۆژانە دەوامی خۆمم کردووە لە دادگا، بەڵام ماوەیەکی زۆرە نیگەرانی خۆم دەربڕیوە لەشیوازی کارکردنی دادگای تەمیز  بۆیە بەشداریم نەکردووە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریدا”.

,

لەبارەى هۆکاری بەشدارینەکردنی لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری حاکم ڕزگار وتی: “نیگەرانییەکانم زۆرن و نامەوێت لە میدیاوە باسیان بکەم، بەڵکو بەنوسین بەفەرمی دەینوسم و دەسەڵاتدارانی دەرەوەی دادگای تەمیز و ئەنجومەنی دادوەریشی لێئاگادار دەکەمەوە، چونکە ئەو کێشانەی هەیە تەنها بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تەمیز چارەسەر نابێت، بەڵکو دەبێت دەزگاکانی دیکەی حکومەت بێنە ناوەوە و کێشەکان زۆر گەورەن و بە ئاسانی چارەسەر نابن”.

,

حاکم ڕزگار وتیشی: “من خۆم شەڕ بۆ چەسپاندنی یاسا و مافى دادوەری دەکەم و بەردەوامیش دەبم و هەر واش کارم کردووە، بەڵام ئەو کارەی ئێستا بەرامبەر خۆم کراوە خۆی نایاساییە و بەشێوەیەکی نایاسایی ئاگادارکردنەوەیەکی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریم پێگەیشتوە، من وەکو سزا سەیری ئەو ئاگادارکردنەوەیە دەکەم و واشیدەبینم کە کارێکی کەسی بێت بەرامبەر بە من و ناکرێت بەرامبەر ئەندامێکی دادگای تەمیز کاری وا بکرێت”.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی دوو ڕۆژە، ھەر لەسەر داواکردنی چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەری، 15 دادوەر و داواکاری گشتی لە بەردەم فەمانگەی داواکاری گشتی کەلار چادری مانگرتنیان ھەڵداوە.

,

حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین، یەکێک بو لەو دادوەرە کوردانەى لە دادگاییکردنى سەدام حسێن، سەرۆکى پێشوى حکومەتى بەعس بەشدارى کردوو لە چەند دانیشتنێکدا داداگایی سەدامى کرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل