Shadow Shadow

حاکم رزگار: بارودۆخی دادگاکان لە هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت

14:28 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ئەو دادوەرە کوردەی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێنی بەرێوەبرد پێی وایە بارودۆخی دادگاکانی هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

.

حاکم رزگار محەمەد ئەمین ئەو دادوەرە کوردەی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێنی بەرێوەبرد لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ” ئەلمسائی” عێراقی باس لەوە دەکات بارودۆخی دادگاکانی هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات.

.

حاکم رزگار ئاماژەی بەوەکردووە ئامادەیە پۆستی وەزارەتی داد وەربگرێت، بەوپێیەی لە ڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە دەڕوانێتە پۆستەکە نەوەک لەڕووی سیاسیەوە و دەڵێت: “هیواخوازم بارودۆخی دادگاکان لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە بڕوات”.

.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا حاکم رزگار باس لەو کاتانە دەکات کە سەدام حوسەینی دادگایی کردووە و پێی وایە ئەو دادگاییکردنە بووەتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی پیشەییدا چونکە ئاشنابووە بە سەر شێوازی دادگا نێودەوڵەتییەکان.

.

ئەو باس لەوەدەکات کەوەک هەر تۆمتبارێکی تر مامەڵەی لەگەڵ سەدامدا کردووە و بە “بەرێز سەدام” ناوی هێناوە چونکە لە کاتی دادگاییکردندا تۆمەتبارەکان بەوشێوەیە بانگ دەکات.

.

دادوەرە کوردەکە لە سەر ناوهێنانی سەدام بەڕێزەوە رونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت: “هیچ مەبەستێکم لەو شێۆازی ناوهێنانە نەبووە، بەڵکو   ئەوە شێوازی هەڵسوکەوتە، لە هەڵقوڵاوی پەروەردەی خێزانیمەوە هاتووە، هەر بەو شێوەیەش لە گەڵ هەموو تاوانبارەکان رەفتار ده کەم ، دادوەر دەبێت پێش هەمووکەسێک ڕێز لە دادگا بگرێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل