Shadow Shadow

حاجی ئۆمەران؛ دەستگیرکردنى كەسێك كە ماددەی هۆشبەری لەناو جەستەیدا شاردبۆوە

18:19 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران ڕایگەیاند، كەسێكیان دەستگیركردووە كە ماددەی هۆشبەری بەشێوەی هێلكە لە ناو جەستەیدا شاردووەتەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، ئاماژەى بەوە کردووە، توانیویانە كەسێكی بەڕەگەز ئێرانی دەستگیر بكەن، كە هەوڵی هاوردەكردنی ماددەی هۆشبەری جۆری “حەشیش”ی داوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکە مەوادەكەی بە شێوەی هێلكە ئامادە كردووە و بە شێوازی هەڵگرتن داخڵی ناو جەستەی خۆی كردووە و  ویستوویەتی بهێنێتە ناو هەرێمی كوردستان، بەڵام لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستگیركراوە.

.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا لە حاڵەتێكی دەستگیركردنی دیكەدا لە هەمان دەروازە، كەسێكی دیكە ماددەی هۆشبەری لەناو شیرینیدا شاردبووەوە و ویستبووی بیهێنێتە ناو هەرێم.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل