fbpx
Shadow Shadow

حاجیاوا..منداڵێکی حەوت ساڵ لەڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

08:51 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

لە ناحیەى حاجیاوا سەر بە ئیدارەى ڕاپەڕین، ئۆتۆمبیلێك منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵی شێلا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا و دواتریش شۆفێرەکە دەستگیرکرا.

.

درەنگانێکی شەوی ڕابردو سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “كاتژمێر 8:10 خوله‌كی شەو له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا ڕوداوێکی هاتوچۆ له‌ جۆری شێلان ڕویداوە و مندالێکى تەمەن حەوت ساڵ به‌ ناوی (ح.ی) گیانی له‌ ده‌ستداوە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆتۆمبیلەکە له‌ جۆری جێب گراند بووە، شۆفێره‌كه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر بووە و ته‌مه‌نی 22 ساڵ بووە و دانیشتوی ناحیه‌ی حاجیاوا بووە و دواى ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

.

پۆلیسی ڕاپەڕین باسى لەوەشکردووە، دوای توێكاری له‌ پزیشكی دادی ڕانیه‌ ته‌رمی منداڵەکە، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری کراوەتەوە و ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوەکه‌ ده‌ستیپێكردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل