fbpx
Shadow Shadow

حاجی ئاوا؛ منداڵێکی سێ ساڵان کەوتە ناو زێرابەوە و خنکا

18:21 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە بەردەم ماڵەکەى خۆیان لە ناحیەی حاجی ئاوا لە ڕانیە کەوتە ناو زێرابەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی کانونی دووەمی 2020، منداڵەکە لە ڕەگەزی نێرە و کەوتووەتە ناو زێرابێکی بەردەم ماڵی خۆیان.

،

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، تەرمی منداڵەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تائێستاش هیچ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل