fbpx
Shadow Shadow

جەواد زەریف: نەخۆم و نەبنەماڵەکەم هیچ موڵک و ماڵێکمان لە دەرەوەى ئێران نیە

17:19 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، نەخۆى و نە ئەندامانى خێزانەکەشی هیچ موڵک و ماڵیکیان لەدەرەوەى ئێران نیە تا ئەمریکا دەستی بەسەردا بگرێت.

.

زەریف، لەگفتوگۆیەکدا کە ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزی لەگەڵیدا سازیکردوە  ڕایگەیاندووە، نەخۆى و نەهیچ ئەندامێکى بنەماڵەکەى هیچ موڵک و ماڵێکی  لەدەرەوەى ئێراندا نیە و هیچ هەژمارێکى بانکیشى لەوڵاتانى جیهاندا نیە.

.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی هەموو ژیانى ئەوە و پێوەى پابەندە، بۆیە باکى بەسەپاندنى هیچ سزایەکى ئابوری نییە گەر ئەمریکا بەسەریدا بیسەپێنێت.

.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی، ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند کە ڕێبەری باڵای شۆڕش و وەزیری دەرەوەی لە نێوانیاندا بوو.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل