Shadow Shadow

جەواد زەریف: سبەی ئامادەم بچم بۆ سعودیە

23:23 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی بڕوات بۆ سعودیە ئەگەر ئەو وڵاتە سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران بگۆڕێت.

.
لەمیانەی دیدارێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی “العالم”ی فەرمی ئێران جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەی وت “ئێمە کراوەین بەڕووی وڵاتانی کەنداو، بەڵام بەداخەوە دوو سێ وڵات ڕێگایەکی دیکەیان هەڵبژاردووە، ئەوەش مەترسیە لەسەر خۆیان پێش ئەوەی مەترسی بێت لەسەر هەموان.

.
وتیشی: “ئەگەر حکومەتی سعودیە ئامادەبێت سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، سبەی ئامادەم بچم بۆ ڕیاز”.

.
جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی گەشتە دیبلۆماسیەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بۆ (پاکستان و عێراق و وڵاتانی دیکە) کرد و وتی: “پەیامی ئەوەمان داوە بە وڵاتان گرنگە ئەمریکا بوەستێنین لەو پێشێلکارییە یاساییانەی دەیکات و دەیەوێت شەڕ بەسەر گەلی ئێران بسەپێنێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل