fbpx
Shadow Shadow

جەنگی جێگرەوەی خامنەیی لەئێران..کێ دەبێتە سێهەمین ڕابەر؟

08:34 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

دواى زیاتر لە 20 ڕۆژ لە کوژرانى قاسم سولەیمانى، ئاماژەکانى کێبڕکێ لەسەر جێگرەوەى عەلى خامنەیی دەرکەوتوون، بەتایبەت کە سوپای پاسداران لەجاران زیاتر بەهێز بووە، جگە لە یەکلاییکردنەوەی ململانێ سەربازییەکان دەتوانێت ململانێ سیاسییەکانیش یەکلایی بکاتەوە.

.

ڕۆژنامەی فاینانشیال تایمزی بەریتانی، ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی “جەنگی جێگرەوەی خامنەیی لەئێران” بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوەکراوە “جەنگێکی ناڕون هەیە لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ململانێکان بۆ دیاریکردنی جێگرەوەکەی گەیشتونەتە ئاستێکی باڵا و ڕۆژانە لەنێوان پارتە سیاسییەکان و کاربەدەستە باڵاکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.

.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ململانێکان لەنێوان سوپای پاسدارانی ئێران و باڵى ریفۆرمخوازى ئێران هەیە و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا خامنەیی بەتەواوەتی پشتگیرکردنی خۆیی بۆ سوپای پاسداران دوپاتکردووەتەوە و بابەتی کوژرانی قاسم سولەیمانیشی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی هەژمونی خۆی بەسەر سوپای پاسداران و وڵاتەکەی زیاتر بکات هەروەها دەسەڵات و هەژمونی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی سوپای پاسدارانیشى بەهێزتر کردووە.

.

خامنەیی هەینی ڕابردووتر بۆ یەکەمینجار دوای هەشت ساڵ لەتارانەوە وتارێکی پێشکەشکرد و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی و دژایەتی توندی ئەمریکای دوپاتکردەوە، دواتریش هەر بەبڕیار و ئامادەیی و چاودێری ئەو هێرشەکان بۆسەر بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق ئەنجامدران، بەوەش پێگەی خۆیی وەکو ڕێبەر بەرزتر نیشانداوەتەوە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت خامنەیی هەشتا ساڵ هێشتا هەژمونە بەهێزەکەی جارانی ماوە، هەروەها کاریکردوە بۆ ئەوەی مەراسیمی ماڵئاوایی قاسم سولەیمانی بکەن بە گەورەترین مەراسیمی ماڵئاوایی لە جیهاندا ئەویش بۆ ئەوەی سۆزی سەرکردایەتی و ئەندامانی سوپای پاسداران بەتەواوەتی بۆ خۆی ڕابکێشێت.

.

“خامنەیی بەو کارانەی ڕێگا و ئایدیۆلۆژیاکەی خۆیی بۆ دژایەتی ئەمریکا و ڕۆژئاوا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوپاتکردەوە و دوبارە دژایەتی ئەو ویستەی ڕاگەیاند کە ریفۆرمخوازەکان و سەرکردەکانی دیکەی ئێران وەکو ڕۆحانی و زەریف و کەڕوبی هەیانە بۆ کردنەوەی ئێران بەڕووی هەموو جیهانیدا بە ئەمریکاشەوە، هەروەها خامنەیی بەمتمانەدانی زیاتر بە سوپای پاسداران و زیادکردنی بودجە و  پشتگیریکردنی بۆیان کارێکی وایکردووە کە سوپای پاسدارانیش بەفەرمی پشتیوانی ئەو کەسە بکات کە خامنەیی بۆ جێگرەوەی خۆیی دیاری دەکات و دەسەڵاتەکانیشی زیاتر بکات”، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتەکەی فایناشناڵ تایمز.

.

کەسێکى نزیک لە ڕیبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە  “گۆڕانکاریەکانی ئەمدواییە پێمان دەڵێن کە ئەمریکا دەیەوێت لە هەر کاتیکدا بێت هێرش بکاتە سەر ئێران، بۆیە پێویستە کەسێکی زۆر بەهێز و سەرکردەیەکی گەورە و بەتوانا بۆ جێگرەوەی خامنەیی دیاری بکرێت چونکە وڵاتەکەمان بەرگەی شکست ناگرێت”.

.

تا ئێستا ئەو ناوەى کە بە ئاشکرا دیارە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەی خامنەیی کوڕی دووەمیەتی، بەناوی موجتەبا خامنەیی و زۆرترین قسەی لەبارەوە دەکرێت، بەڵام لەو کاتەدا پۆستی ڕابەرى کۆماری ئیسلامی لە شیاویی دەستاودەستەوە دەبێتە پشتا و پشت، ئەوەش نیگرانی توندی لایەنە ئۆپۆزیسۆنەکانی ئێرانی لیدەکەوێتەوە و بەدوبارە گواستنەوەی دەسەڵاتی ڕاستەقینە لەسەرۆککۆمارەوە بۆ ڕابەر ناوی دەبەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل