fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پیلۆسى بە "ڕۆژێکى خەمناک" ناودەیبات

جەنگى لەکارخستن لەبەرژەوەندى ترەمپ دەگۆڕێت

11:15 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

چاوەڕواندەکرێت دۆناڵد ترەمپ لەو تۆمەتانە “بێبەرى” بکرێت کە لەسەرى دادگایی دەکرێت لە ئەنجومەنى پیران، دواى ئەوەى هەوڵى دیموکراتەکان بۆ بانگهێشتکردنى شایەتحاڵى دیکە شکستى هێنا.

.

دیموکراتەکان خوازیاربوون چوار دەنگى کۆمارییەکان لەبەرژەوەندى خۆیان لە ئەنجومەنى پیران مسۆگەر بکەن و داواى بانگهێشتکردنى شایەتحاڵى زیاتر بکەن بەمەبەستى بەدەستهێنانى بەڵگەى زیاتر بۆ تۆمەتبارکردنى ترەمپ، بەڵام تەنها توانیان دوو دەنگ مسۆگەر بکەن.

.

ئەو پێشهاتە وایکرد پرسی لێپرسینەوە لەترەمپ بەمەبەستى لەکارخستنى، بەرەو دەنگدان لەسەر “بێبەریکردنى” ترەمپ هەنگاو بنێت.

.

نانسى پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “دەنگدانى ئەنجومەنى پیران لەدژى بانگهێشتکردنى شایەتحاڵەکان و خستنەڕووى بەڵگە باوەڕپێکراوەکان لەچوارچێوەى ڕێوشوێنانەکانى لیپرسینەوە لەترەمپ، واى لێکردوون بەشداربن لەپەردەپۆشکردنى کارەکانى سەرۆکدا”.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بەلاى ئەمریکاوە ئەوە ڕۆژى دڵتەنگییە کە دەبینن، سیناتۆر میتچ ماکۆنێل سەرۆکى زۆرینەى کۆمارییەکانى ئەمریکا داوا لەسەرۆکى دادگاى ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات سەرپەرستى دەنگدانى ڕەتکردنەوەى پابەند بوون بەبنەما یاساییەکانى دادگا بکات کە ئەو دامەزراوەیە ئەرکى ئەوەیە پاڵپشتى دەستورى و حوکمى یاسا بکات.

.

پیلۆسى جەختى لەوەشکردووەتەوە، بڕیارى لێپرسینەوە بۆ دورخستنەوەى ترەمپ کە لەپەرلەمانەوە دەرچووە، دەمێنێتەوە و هیچ کەسێک ناتوانێت لێى خۆشببێت بەبێ بڕیارى دادگا، دادگاییکردنیش بەبوونى شایەتحاڵ و چەسپاندنى بەڵگەکان دەکرێت.

.

.ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، دوو تۆمەتى ئاڕاستەى ترەمپ کردووە، لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ لەکارخستنى لە پۆستەکەى، کە بریتین لە فشار خستنە سەر ئۆکرانیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کوڕەکەى جۆ باین بەئامانجى لەکەدارکردنى، ڕێگریکردن لە کارەکانى کۆنگرێس.

.

ئادەم شیف دادوەرى گشتى و نوێنەرى دیموکراتەکان لەدادگایکردنى ترەمپدا ڕایگەیاند، بێ بەرییکردنى تڕەمپ واتا چەسپاندنى “بێڕێزیکردن بەیاسا”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل