fbpx
Shadow Shadow

"تورکیا گورزى گەورەى بەردەکەوێت"

جەمیل بایک ڕەخنەى توند لە ئەمریکا دەگرێت “ڕێککەوتنى لەگەڵ کورد تاکتیکى بوو”

14:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

جەمیل بایک ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت کە پەیوەندییەکانى لەگەڵ کوردانى ڕۆژئاواى کوردستان “تەکتیکى” بووە، جەختیشدەکاتەوە تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە و ئەگەری هەیە گورزێکی گەورەی بەربکەوێت.

.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019، بە میدیاکانى پەکەکەى ڕاگەیاندووە “ئەمریکا هەوڵیدا هەم تورکیا و هەم کورد لە سوریا بۆ خۆی بەکاربهێنێت. بەم شێوەیە سوریایەک بەدڵی خۆی دروست بکات. ئەمریکا هیچ کاتێک دەستی لە تورکیا هەڵنەگرت. لەبەرئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە. پەیوەندی لەگەڵ کوردیش بەست، بەڵام درێژەی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا”.

.

وتیشى “ئەمریکا هەوڵیدا کورد و تورکیا بەپیێ بەرنامەی خۆی بەکاربهێنێت و نزیکی خۆیانی بکات. بەڵام تورکیا قبوڵی نەکرد. لەبەرئەوەی تورکیا دوژمنایەتی کورد دەکات. دەیەوێت کورد لەناو ببات. ئەمریکاش هەوڵیدا لەنێوان کوردانی ڕۆژئاوا و تورکیادا پەیوەندی دروستبکات و هەردووکیان لە خزمەتی خۆیدا بەکاریان بهێنێت”.

.

بەوتەى جەمیل بایک، ئەمریکا لەبەرئەوەی زیاتر لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندی هەیە و ئەندامی ناتۆیە و لەگەڵ کورد لەدژی داعش پەیوەندیەکی تاکتیکی دروستکرد. دواتر لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنی کرد و بەو هۆیەوە بۆ ئەوەی هەرێمی ئارام دروست بکات. داوای لە کورد کرد قبوڵی بکات. کورد قبوڵی نەکرد. بەم شێوەیە ڕێگەیدا بە تورکیا هێرشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بکات.

.

“دوای ئەوەی بەرخۆدانێک پیشاندرا، بینی ئەگەر ڕێگە لەو دۆخە نەگرێت، زەرەرمەند دەبن. ئەمریکا لەگەڵ تورکیا دانیشت و ڕێککەوتن. ئامانجی رێککەوتنەکە کردنەوەی رێگەی تورکیایە. بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکارییە. لەگەڵ تورکیا هەوڵی لاوازکردنی کوردیاندا. ویستی کوردان لاواز بکات بۆ ئەوەی مەجبوری ئەمریکا بن. بەم شێوەیە لە ڕێگەی تورکیا سوریایەک لە بەرژەوەندی خۆی دروست بکات”، جەمیل بایک وایوتووە.

.

جەمیل ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەم ئەمریکا و هەم تورکیا کوردیان کرد بە قوربانی بەرژەوەندی و ئامانجەکانیان. ئەمریکا و روسیا ڕێگەیان بە تورکیادا. بەو هۆیەوە هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ کورد یەک شتە. “بە تەواوی دوژمنکارانەیە بۆ قڕکردنی گەلی کورد هاوکاریکردنی تورکیایە. نە ئاگربەست هەیە، نە هەوڵێکی چارەسەری. بە تەواوی پشتگیریکردنی تورکیایە بۆ قڕکردنی کورد”.

.

لەبارەى تورکیاوە جەمیل بایک باسى لەوەکردووە، هەرچەندە لەنێوان ڕوسیا، تورکیا و ئێراندا رێککەوتن هەبێت و ڕوسیا تورکیا پەیمان ببەستن، “بەڵام تورکیا دەست لە داگیرکەری بەرنادات، رەوایەتی پێدا. بەڵام تا کۆتایی بەردەوام نابێت. دیارە، سوریا، ئێران و ڕوسیا تا کۆتایی ئەم دۆخە پەسەند ناکەن. دیارە ئەمە دەبێتە کێشە لەنێوانیاندا. لەوانەیە تا ئاستی شەڕ بروات. ئەم ئەگەرەش هەیە”.

.

بەبڕواى جەمیل بایک، تورکیا لەنێوان ڕوسیا و ئەمریکا گیریخواردووە، چۆن خۆی ڕزگار دەکات، نادیارە. ئەگەری هەیە گورزی گەورەی بەربکەوێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل