fbpx
Shadow Shadow

جەمیل بایک: ڕوسیا و ئەمریکا بۆ بەرژەوەندییەکانیان کورد دەکەنە قوربانی

08:42 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

جەمیل بایک ڕایگەیاند، ڕوسیا و ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیەکانیان کورد دەکەنە قوربانی و پێش هێرشەکەى سەر ڕۆژئاوا لەڕێگەى وتوێژی “هەرێم و میکانیزمی ئارام” ڕۆژئاوا بێهێز و بێچەک کرا و دواتر رێگەیان بە هێرشەکەدا.

.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە ئاژانسى فورات نیوزى ڕاگەیاندووە “گەلی کورد بۆ مڕۆڤایەتی و بۆ ئەوانیش خزمەتێکی گەورەیکرد. لەدژی داعش کەس شەڕی نەکرد، کورد شەڕیکرد. شەرڤانانی ئازادی شەڕیانکرد و باجی زۆریاندا. گورزی گەورەیان لە داعشدا. دەوڵەتانی جیهان و مرۆڤایەتیان لە بەلایەکی گەورە ڕزگار کرد”.

.

وتیشى “ئەمریکا هیچ کاتێک پەیوەندی سیاسیان لەگەڵ کورد برەوپێنەدا. هیچ کاتێک خۆسەری دیموکراتیکیان قبوڵ نەکرد. هەوڵیاندا شەرڤانانی فیدایی، شەرڤانانی ئازادی بۆ ئامانجەکانی بەکاربهێنن”.

.

جەمیل بایک باسى لەوەشکردووە، ئەمریکا بە ناوی پاراستنی سنور، بۆ ئەوەی تورکیا بجێتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگەکەی کردەوە و ڕەوایەتی بە هێرشەکەدا. لەکاتێکدا ڕێگەکە داخرا بوو. هیچ ڕەوایەتیەکی تورکیا نەبوو. “بەڵام بەو رێککەوتنە ئەمریکا هەم هانی دا و هەم ڕێگەکەی کردەوە. ڕووسیاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە چوونی تورکیا ڕەوایە. واتە بەیەکەوە پلانەکەیان بەڕێوەبرد. بۆ بەرژەوەندیەکانیان پلانەکەیان داڕشت”.

.

“لە جێگەی ئەوەی قەڕزەکانیان بدەنەوە. دوژمنایەتیەکی گەورەی کوردیان کرد. بەو هۆیەوە بەرپرسی کوشتن ئەمریکا ڕوسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیان. ناتوانن لەو بەرپرسیاریە ڕاکەن”، جەمل بایک وایوت.

.

پێشیوایە هەڵوێستى بەشێک لە وڵاتان بۆ “هەڵخەڵەتاندنى کوردە” کاتێک دەڵێن، چەک بە تورکیا نافرۆشن، یان چەک فرۆشتنیان ڕاگرتووە “دووڕوویەکی گەورە دەکەن، بۆچی وا دەکەن؟ بۆ ئەوەی هەڵوێستی مرۆڤایەتی لەدژیان نیشان نەدرێت. دەیانەوێت گەلەکانیان هەڵوێست نیشان نەدەن و بەو شێوەیە گەلی کوردیش هەڵخەلەتێنن”.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل