Shadow Shadow

" لەو بڕاوایەدانیم هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی هەڕەشەی لە گۆڕان کردبێت"

جەعفەر شێخ مستەفا بۆ ناس کورد: یەکێتى هیچ پەیوەندییەکى بە تەقەکردنەکەى گردى زەرگەتەوە نییە

12:41 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕەتیکردەوە تەقەکردنەکەی دوێنێ شەوی گردی  زەرگەتەى سلێمانى پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و رایگەیاند “یەکێتى هیچ نیگەرانییەکى نییە لەبەرامبەر نزیکبوونەوە و گەرموگوڕى پەیوەندییەکانى پارتى و گۆڕان”.

.

جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند “هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی ناتوانێت هەڕەشە لە هیچ لایەنێک بکات ئەگەر بڕیاری سیاسی نەبێت، بە پێچەوانەی ئەوە دەبێتە بابەتێکی شەخسى”.

.

وتیشى، لەو بڕاوایەدانیم هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی هەڕەشەی لە گۆڕان کردبێت.

.

جەعفەر شێخ مستەفا پابەندبوونى حزبەکەشى بە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دادگا دەربڕى و جەختى کردەوە “پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بابەتەکە یەکلایدەکەنەوە و ڕاستیەکان دەردەخەن”.

.

لێدوانەکەى جەعفەر شێخ مستەفا لەکاتێکدایە کە چەند هەڵسوڕاوێکى گۆڕان سەرکردەیەکى سەربازى یەکێتییان بەوە تۆمەتبار کرد کە هەڕەشەى لە بزووتنەوەى گۆڕان کردووە و بەوتەى ئەوان یەکێتى نیگەرانە لە نزیکبوونەوە و پەیوەندییە گەرمەکانى ئەمدواییەى پارتى و گۆڕان.

.

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى، روونیکردەوە، حزبەکەى لە بەشداریکردنى بزووتنەوەى گۆڕان بە شاندێکى باڵا لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، نیگەران نییە و بەپێچەوانەوە پێی خۆش بووە.

.

وتیشی:” حەزمان دەکرد سەد ئەوەندەی دیکە گۆڕان بە گەرمییەوە بەشداری مەراسیمەکەی کردبا، دەبێت هەموو شانازی بکەین سەرۆکی هەرێمەکەمان لە مەراسیمەکەدا بەو شێوازە پێشوازی لێکراوە لە لایەن دەوڵەتانەوە، پێویستە لە سەرهەر کوردێکی شەریفیش ئەگەر ڕقیشی لێبێت شانازی پێوە بکات”.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە) میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ژمارەیەک چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی و بەتوندی لەلایەن پاسەوانەكانی بزووتنەوەکە وەڵامدرانەوە.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەرمی گۆڕان، كاتژمێر یەك و 30 خولەكی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتوندی وەڵامیان داوونەتەوە.

 

.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە یەكێك لە پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕان بەناوی رێبەند فەرهاد شەهید بوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل