fbpx
Shadow Shadow

جەزیرە: کۆپتەرێکی زۆر بەسەر ئاسمانی ناوچەى سەوزدا دەسوڕێنەوە

23:45 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەى نوسراوی سوپای ئەمریکا ئاگادارکردنەوەى سوپای عێراق لە دەرچوونی هێزەکانیان لە عێراق، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە دەڵێت کە “هاتوچۆیەکی زۆری کۆپتەر هەیە بەسەر ئاسمانی ناوچەى سەوزە لە بەغدا”.

.

لە نوسراوێکدا کە ئەمرۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2019، دەرچووە، سوپای ئەمریکا دەڵێت، “بۆ ڕێزگرتنی سەروەری کۆماری عێراق و لەسەر داوای پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆتایی هاتن بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان سەرجەم ڕێکار پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ گەرەنتیکردنی دەرچوون لە عێراق بە ڕێگایەکی ئەمن”

.

لە نوسراوەکەدا سوپای ئەمریکا دەڵێت، “بەهۆی ئەو ئەرکەوە گەشتی کۆپتەرەکان زیاتر دەبن لە ناوچەى سەوزی بەغدا و هەوڵ دەدەن زۆرتر لە شەودا ئەو کارە بکەن و خەڵکی وەڕس نەکەن.”

.

هەرچەندە بەرپرسێک لە وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بە ڕیتەرزی وتووە کە هێشتا زوو ڕاستی ئەو نوسراوە دڵنیابکەنەوە بەڵام سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق جەختیکردووەتەوە لەوەى نوسراوەکە ڕاستە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل