Shadow Shadow

جەزائیر.. بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەسەوە وەزیرێک دەستی لەکار کێشایەوە

11:42 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکایەتى کۆمارى جەزائیر ڕایگەیاند، وەزیرى رۆشنبیرى بەهۆی ڕووداوەکەى یاریگاى 20 ئاب، کە لە پاڵنان و قەرەباڵغیدا پێنج کەس گیانیانیان لەدەستدا دەستى لەکارکێشاوەتەوە.

.

ڕاگەیەنراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمارى جەزائیر لە تەلەفزیۆنى فەرمى ئەو وڵاتەوە خوێنراوەتەوە ڕایەگەیاندووە، دەستلەکارکێشانەوەکەی مریەم مەرداسی وەزیری ڕۆشنبیری لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کراوە.

.

ڕۆژى پێنج شەممە 22ی ئابى 2019، لەیاریگاى 20ی ئاب لە ناوچەى حسێنداى جەزائیر، ئاهەنگێکى نیشتیمانى بەئامادەبوونى هونەرمەنێکى ناسراوى ڕاپى ئەو ولاتە بەڕێوەچوو.

.

پیێش دەستپیکردنى ئاهەنگەکە بەهۆى قەرەباڵغى و پاڵنانەوە پێنج کەس کە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 22 ساڵیدا بوو گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى تریش برینداربوون.

.

دواى ڕووداوەکە، لەلایەن سەرۆک وەزیرانى جەزائیرەوە بەڕیوەبەرى گشتى نوسینگەى نیشتیمانى بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە کە هەستابوو بەڕێکخستنى ئاهەنگەکەوە لەکارەکەى دوورخرایەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل