Shadow Shadow

"داعش سودى لەو بۆشاییانە وەرگرتووە"

جەبار یاوەر: بۆشاییەکى ئەمنى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراقدا هەیە

19:45 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، بۆشاییه‌كى ئه‌منیى له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا هه‌یه‌ به‌درێژایى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، چه‌كدارانى داعش توانیویانه‌ سود لەو بۆشاییە ببینن بۆ دزه‌كردنە ناو ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت چالاكییه‌كانى تێدا ئه‌نجامبده‌ن.

,

جه‌بار یاوه‌ر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “بۆشاییەکى ئەمنیى لەنێوان دابه‌شبوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وى هه‌رێم هه‌یه،‌ له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا ناوچه‌ى ڕه‌بیعه‌ له ‌هه‌ندێك شوێن ئه‌و بۆشاییانه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ى چل كیلۆمه‌تر له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا، ئه‌و شوێنانه‌ش بوونه‌ته‌ مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش و به‌هۆیه‌وه‌ توانیویانه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ئه‌و ناوچانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى دیاله‌ و حه‌مرین و نزیك دووزخورماتو و مه‌خمور”.

,

له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌وه‌، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ وتیشى: “به‌و میكانیزمه‌ى كه‌ داندراوه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ پڕ بكەینه‌وه، هەرچەندە پێشمەرگە ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنییە”.

,

له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا، چه‌كدارانى داعش توانیان دزه‌ بكه‌نه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باشورى كه‌ركوك و ناوچه‌ى گوڵاڵە لە گه‌رمه‌سێر، له ‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى “تیرۆریستی”شدا له‌و ناوچانە ژماره‌یه‌ك له ‌هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمەرگە شه‌هید بوون.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل