fbpx
Shadow Shadow

جێگرەکەی ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

17:15 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئیسڕائیل و جولەکەکان دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە بەرەنگاری ئێران ببنەوە كە دەڵێن ئیسرائیل لەسەر زەوی دەسڕنەوە.

،

مایك پێنس لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان لەداڤۆسی سویسرا لە میانی وتارێکدا ڕایگەیاند: “پێویستە بەرەنگاری شەپۆلی توندوتیژی لە سەرانسەری جیهان ببینەوە، ئێمە بەرپرسیارێتیەكی گەورەمان لەئەستۆدایە و جێبەجێی دەكەین”.

،

پێنس پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل و جولەكە دوپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا: “هیوادارین ئەو ڕووداوانەی لە رابردوودا رویاندا ببێتە وانەیەك، جارێكی تر بەتەنها جێتان ناهێڵین و یارمەتیدەری ئەو خەڵكە دەبین بۆ ئەوەی هەمیشە لەسەربەرزی و خۆشگوزەرانی بمێننەوە”.

،

جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: :ئایندەیەكی باشتر بۆ خەڵكی جولەكە دابین دەكەین، دەبێت بەرەنگاری ئێران ببینەوە كە دەڵێت ئیسرائیل لەسەر زەوی دەسڕینەوە، بۆ ئەوە لێرەین تا هۆلۆكۆست دوبارە نەبێتەوە”.

،

هۆلۆكۆست كە بەواتای سوتێنراو دێت، ئەو كۆمەڵكوژیە بوو كە لەمیانەی جەنگی جیهانی دووەمدا رژێمی نازیی ئەدۆلف هیتلەر، سەرۆکی ئەوکاتی ئەڵمانیا بەرامبەر جولەكەكان كردی و نزیكەی شەش ملیۆن جولەكەی كوشت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل