fbpx
Shadow Shadow

جێگری سەرۆکی هەرێم: لەبارەی پرسی ناردنی بودجەوە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆمان کردووە

20:32 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی دوێنێی سەرۆکایەتی هەرێمدا بۆ بەغدا باسیان لەسەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە و ئومێدیان هەیە پرسی ناردنی بودجە بە قازانجی هەرێم چارەسەر بكەن.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە،14ی تشرینی دووەمی 2019)، لە میانی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسیان لە سەرجەم کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە و هەوڵدەدەن رێگە چارە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و عێراق پێداچوونەوەی پێ بکرێت”.

.

لەبارەی پرسی ناردنی پشك و بودجەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی نوێدا، جێگری سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد :”پرسی ناردنی بودجە بۆ خەڵكی كوردستان پرسێكی گرنگە و بەهیواین بەسودی خەڵكی كوردستان ئەو كێشەیە چارەسەر بکرێت”.

.

مستەفا سەید قادر ڕوونیکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە و ئومێدیان بە چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان هەیە.

.

وتەکانی مستەفا سەید قادر لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ‌ وەفدێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل