fbpx
Shadow Shadow

جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە “سەردانێکی لەناکاو” دەگاتە تورکیا

09:57 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ئەمڕۆ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەچێتە تورکیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه‌، ئەمڕۆ، چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2019، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە “سەردانێکی لەناکاو” دەگاتە تورکیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

.

پێنس له‌سه‌ردانه‌که‌یدا رۆبێرت ئۆپراین، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی یاوه‌ری ده‌کات و له‌باره‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و پرسی سه‌پاندنی سزاکان به‌سه‌ر تورکیادا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ گفتوگۆ ده‌که‌ن.

.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ، سێشەممە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیارێکی بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تورکیادا واژۆکرد و سزای بەسەر هەریەکە لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و وزە و وەزارەتەکانی وزە و بەرگەی سەپاند، هەروەها، هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕ و پەیوەندییەکی بازرگانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد کە  قه‌باره‌ی سزاکان زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار ده‌بێت.

.

سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕێژه‌ی باجی سه‌ر ستیلی هاورده‌کراوی تورکیا له‌سه‌دا 50 به‌رزکرده‌وه‌، به‌وه‌ش گورزێک له‌ ئابووری تورکیا ده‌دات به‌هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، که‌ پێشتر چه‌ندینجار له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداری دابووه‌ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل