fbpx
Shadow Shadow

جێگری سەرۆکى پەرلەمانی عێراق بۆ مایک پۆمپیۆ: فەرموو ناوی بەرپرسەکان بڵێ

08:57 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و داوای ناوی ئەو بەرپرسە عێراقیانەی لێ دەکات کە لە کۆبوونەوەکاندا دەیانەوێت هێزەکانى ئەمریکا بمێننەوە.

.

حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا کە ئاڕاستەی مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا کردووە دەڵێت، “لە پەرلەمانی عێراق، 179 پەرلەمانتار كە نوێنەری گەلی عێراقن بە ئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکی عێراق و میدیاکان و جیهانەوە لە دانیشتنێكی ئاشکرادا دەنگیان بە دەركردنی هێزە ئەمریكییەكان داوە.”

.

کەعبی دەشڵێت، “ئەو کارەى پەرلەمان بەهۆی ئەوەیە کە ئەمریکا سەروەری خاكی عێراقی پێشێلكرد و قەسابخانەیەكی دژی حەشدی شەعبی ئەنجامدا و دواتریش تاوانی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی ئەنجام دا”.

.

كەعبی ئاماژەی بەوەکردوە کە “دەبێت مایک پۆمپیۆپێمان بڵێت ئەو بەرپرسە عێراقیانە كێن كە لە گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا هیوای مانەوەی هێزە ئەمریكییەكانیان خواستووە و ئەو داوایەیان پێشکەش کردووە”.

.

ئەو وتانەی کەعبی دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگەیاندبوو، “ئەوەی گوێم لێبووە لە میانەی گفتوگۆکانم لەگەڵ نزیکەی 50 بەرپرسی عێراقی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە تا ئێستا، پێچەوانە بووە لەگەڵ قسەی ئەو کەسانە کە بە ئاشکرا دەیکەن، چونکە لەکۆبوونەوە تایبەتەکاندا ئەو بەرپرسانە پێشوازی دەکەن لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەڵام بە ئاشکرا ئەوە ناڵێن”.

.

پۆمپیۆ باسی لەوەشکردبوو: “گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردەی هەموو پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق کردووە، لەناویاندا سەرکردەکانی زۆرینەی شیعەکان و زۆرینەیان لەگەڵ مانەوەی ئەمریکادان”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل