Shadow Shadow

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: موچەی سەرجەم هێزەکان یەکدەخرێت

08:36 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

جێگرى سوپاسالارى پێشمەرگە رایگەیاند “هەر کات هێزەکانى پێشمەرگە رێکخرانەوە ئەو کات مووچەى سەرجەمى هێزەکان یەکدەخرێت”.

.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”پێموایە لەم کابینەیەدا دەتوانرێت هێزەکانى پێشمەرگە  رێکبخرێتەوە چونکە زۆرینەی لایەنەکان کۆکن لەسەر ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە”.

.

وتیشى “ئەگەر ئەو کارەش کرا، ئەوا موچەی سەرجەم هێزەکان یەکدەخرێت و ئەو جیاوازییەی ئێستا هەیە ناهێڵدرێت”.

.

لێدوانەکەى جێگرى سوپاسالارى هێزەکانى پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (پێنجشەممە) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم  ڕایگەیاند، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ باشبكرێ و هاوتای هێزه‌كانی دیکە بكرێت.

.

لەراگەیەندراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەدا ئاماژە بەوە کراوە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ ستیڤن فیگن، كونسڵی گشتی ئه‌مریكا و كۆلۆنێل شه‌ین سێلین و كۆنه‌ر لۆڤ، راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له ‌هه‌رێم کۆبوونەوە و  گفتۆگۆیان له‌سه‌ر میكانیزمی به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

.

له‌سه‌ر پرسی باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی لیوا  هاوبه‌شه‌كان و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه، وتوویەتى: “هه‌وڵه‌كانمان چڕتر كردۆته‌وه ‌و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ باشبكرێ و هاوتای هێزه‌كانی دیکە بكرێت بۆ ئەو مەبەستەش  ده‌ستمان بە کارەکانمان کردووە و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ نه‌هێڵی، لەو کارەشدا پێویستیمان به‌هاوكاری زیاتری ئەمریکا دەبێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل