fbpx
Shadow Shadow

"یه‌كێتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا ده‌كات"

جێگرى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌ كه‌ركوك فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى به‌ “سیاسى” ده‌زانێت

21:52 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و دژه‌ تیرۆرى كه‌ركوك فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ جێگرى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌و پارێزگایە دەرچو، بەڵام ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەڵێت، كه‌یسه‌كه‌ سیاسییه ‌و په‌یوه‌ندى به‌نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه‌ هه‌یه.

,

غه‌فور ساڵح، جێگرى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى لەبارەى فەرمانى دەستگیرکردنەکەى، تایبەت به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “له‌ئێستادا هیچ وته‌یه‌كم نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بیڵیم، تەنها ئەوە نەبێت ڕاسته‌ ناوى من وه‌ك شه‌خسى هاتووه،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ كه‌یسێكى سیاسییه‌ و شه‌خسى نییه‌ و په‌یوه‌ندى به‌نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه‌ هه‌یه‌، یه‌كێتى خۆى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌كات”.

,

لەلایەکى دیکەشەوە كه‌سێكى ئاگادار له‌ كه‌یسه‌كه به ‌ناس كوردى ووت: “یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نوێنه‌رى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ بۆ به‌دواداچوون ده‌نێریته‌ دادگا، هه‌ر ئه‌ویش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنەکە بۆ جێگرى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یەکێتى ده‌كات و  کەیسێکى تاكه‌كه‌سى نابێت”.

,

لەپاش ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆ جارى دووەمە، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربه ‌یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان له‌لایه‌ن دادگا عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، پێشتر ئەو جۆرە بڕیارانەى دادگا زیاتر له‌دژى به‌رپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ركراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل