ناس كورد-
ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى توركیاوە ئاشكرایكردووه، تادێت كێشه‌كانى ناو ئاكه‌په قوڵترده‌بنه‌وه، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا ژمارەیەک پەرله‌مانتارى ئەو حزبە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەى بەوەکردووە، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان له ئاكه‌په به‌رده‌وامه و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێ له‌لایه‌ن داود ئۆغڵۆوه نزیكه‌ى 13 په‌رله‌مانتارى ئاكه‌په ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌و حزبه ڕاده‌گه‌یه‌نن و ده‌چنه پاڵ حزبه نوێیه‌كه.
.
له‌باره‌ى دهستلهركێشانهوهى مسته‌فا ئۆغڵۆ په‌ڕله‌مانتارى ئاكه‌په سه‌رچاوه‌كه وتوشیهتى “به‌هۆى ڕهخنهكانیهوه واى لێكرا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات دیموكراتیه‌ت له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا نه‌ماوه له‌كاتێكدا ئۆغڵۆ كارى باش و جوانى ده‌كرد و باوه‌ڕیشى به‌چى بوایه ئه‌وه‌ى ده‌وت”.
.
سه‌رچاوه‌كه‌ى نزیك لهداود ئۆغڵۆ ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، دواى مه‌زراندنى حزبێكى نوێ هاوكێشه‌ى سیاسى له‌توركیادا زۆر ده‌گۆڕێت.
.
ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه لەناو ڕیزەکانى ئەکەپە ده‌ستیپێكردووه و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى حزبه‌كه‌شى گرتووه‌ته‌وه، هەروەها هەریەکە لە ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانى پێشوو، عەبدوڵا گویل سەرۆک کۆمارى پێشوو، عەلى باباجان وەزیرى دەرەوەى پێشوو، کە پێشتر لە ڕیزەکانى ئەکەپەدا بوون جموجۆڵیان بۆ دامەزراندنى حزب دەستپێکردووە.