fbpx
Shadow Shadow

جۆ بایدن:سەرکردەکانى جیهان گاڵتە بەتڕەمپ دەکەن.. سەرۆکێکمان دەوێت خەڵکى ڕێزى لێبگرێت

10:49 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

جۆ بایدەن، رکابەرى دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەکانى جیهان بە گاڵتەوە باسى ترەمپ دەکەن و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا سەرۆکێکى دەوێت خەڵکى رێزى لێبگرێت.

.

جۆ بایدن کە وەکو ڕکابەرێکى تڕەمپ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لەساڵى داهاتوودا ناوى دەهێنرێت، گرتەیەکى ڤیدیۆیى گەشتە فەرمیەکانى تڕەمپى بڵاو کردووەتەوە لەهەژمارى تویتەکەیدا کە زیاتر لە 6 ملیۆن بینەری هەبووە، لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە ماوەکەى یەک خولەکە، چەند دیمەنێکى تڕەمپى لەخۆگرتووە لەیەکێک لەکۆبونەوەکانى پەیمانى ناتۆدا سەرۆک وەزیرانى کەنەدا لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى تردا وەستاوون و بەگاڵتەکردنەوە باسى جموجۆڵ و دیمەنى تڕەمپ دەکەن.

.

لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەش نوسراوە “جیهان پێدەکەنێت، پێویستمان بە سەرۆکێکە جیهان ڕێزى لێبگرێت”.

.

لاى خۆیەوە، تیم مۆرتۆ وتەبێژى کەمپەینە هەڵبژاردنەکانى تڕەمپ روونیکردەوە :”وەکو سەرۆک تڕەمپ وتویەتى، جۆ بایدن بانگەشەى ئەوە دەکات سەرکردەکانى جیهان پێیان وتووە دەیانەوێت ئەو سەربکەوێت و بەکرداریش هەر ئەوەیان دەوێت، چونکە دەیانەوێ لەرێگەى بایدنەوە بەردەوامى بە قۆستنەوەى ئەمریکا بدەن وەک چۆن بەر لەوەى دۆناڵد ترەمپ ببێتە سەرۆکى ئەمریکا هەر ئەوەیان دەکرد”.

.

پێشتریش تڕەمپ ئاماژەى بەوە کرد لەسەردەمى ئۆبامادا کە جۆ بایدن جێگرى بووە، چەندین ڕێککەوتنى بازرگانى واژۆ کراوە کە تیایدا چەند سیاسەتێک سەپێنراوە لەسەر حسابى ئەمریکا و چەند وڵاتێک بەرژەوەندیەکانیان تێدا پارێزراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل