fbpx
Shadow Shadow

“جۆکەر” لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان دەردەکەوێت

16:28 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هاوڵاتییانی لوبنان، چەندین ڕوداوی سەرنجڕاکێش تێیدا ڕودەدات، لە نوێترین ڕوداودا چەند کەسێک بە ماسکی “جۆکەر”ەوە لە ناو خۆپیشاندانەکاندا دەردەکەون.

,

بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنە لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتوەتەوە، ئەویش دەرکەوتنی کۆمەڵێک کەسە بە ماسکی کەسایەتی “جۆکەر”.

,

جگە لەو ماسکانە، کچێک لە ناوەڕاستی خۆپیشاندەراندا وێنەی گیراوە، کە لە ڕێگەی ڕەنگەوە شێوە ڕوخساری جۆکەری لەسەر ڕوخساری خۆی نەخشاندووە و بووەتە جێگەی سەرنجی خۆپیشاندەران.

,

نزیکەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتییانی لوبنان دژی حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە خۆپیشاندانەکە بەشێوەیەکی زۆر مەدەنیانە بەڕێوەدەچێت و تائێستا هیچ توندووتیژییەکی لێنەکەوتوەتەوە.

,

جۆکەر کەسایەتی نێو فیلمێکی سینەماییە، فیلمەکە لە 4ى تشرینى یەکەمى 2019، بە فەرمى لە سینەماکانى جیهان نمایشکرا و لەماوەى 17 ڕۆژى پەخشیدا لە سینەماکانى جیهان، بڕى 737 ملیۆن و 529 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، تائێستاش فیلمەکە لە ڕیزبەندى سەرەتاى بۆکس ئۆفیسدایە و لە هەرێمی کوردستانیش هەوادارێکى زۆرى هەبوە.

 

"جۆکەر" لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان دەردەکەوێت "جۆکەر" لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان دەردەکەوێت "جۆکەر" لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان دەردەکەوێت "جۆکەر" لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان دەردەکەوێت "جۆکەر" لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان دەردەکەوێت

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل