fbpx
Shadow Shadow

“جۆکەر” ستایشکردنى خراپەکارێک یان شاکارێکى سینەمایی؟

22:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش چەند کاتژمێرێک لە نمایشکردنی فیلمی جۆکەر لە هۆڵەکانی سینەما لە جیهاندا، هەوادارانی فیلمەکە هۆشداریاندا لەوەی “فیلمەکە کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ئەو کەسانەی کە کێشەی درونییان هەیە”.

,

سەرەڕای ئەوەی خواکین فیۆنێکس، ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیوود ڕۆڵەکەی بەشێوەیەکی بێوێنە نواندووە وەک ڕەخنەگران و سینەماکاران ستایشیان کردووە، بەڵام فیلمەکە لەکاتی نمایشکردنیدا نەبوەتە هۆی سەرسامبوونی هەوادارنی فیلم، بەشێک لە ڕەخنەگرانی بواری سینەما هۆکاری ئەوە دەگێڕێنەوە بۆ تاریکیی و ڕەنگی ڕەش کە زۆربەی دیمەنەکانی فیلمەکەی داگیرکردووە، هەروەها گۆڕانی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە لە کەسێکی ئاساییەوە و بۆ کەسێکی تۆڵەسێنەر، کە ئەوەش بینەرانی توشی خەمۆکی کردووە.

,

بەگوێرەی ماڵپەڕی Rotten Tomatoes تایبەت بە سینەما، هەڵسەنگاندنی فیلمەکە لە ئەنجامی ڕاپرسییەکی مەیدانیدا لەنێو هەوادارانی ڕێژەی 69% بەدەستهێناوە، ئەمەش ئەوە کەسانەی توشیى شۆک کردووە کە تائێستا فیلمەکەیان نەبینیوە، چونکە ستایشەکانى پێش نمایشکردنى زۆر زیاتر بوون.

,

فیلمی جۆکەر، بەوە پۆڵێنکراوە، لەو فیلمانەیە کە بۆ کەسانی گەورە دروستکراوە، نابێت  منداڵان و هەرزەکاران تەماشاى بکەن، بەو پێیەی کە ژمارەیەکى زۆری دیمەنی توندووتیژی تێدایە و پلەى ئاڕى وەرگرتووە کە بۆ فیلمە قێزەون و ترسناکەکان ئەو پۆلێنە دادەندرێت.

,

فیلمى جۆکەر 55 ملیۆن دۆلار بودجەى دەرهێنانەکەى بوە، بەگوێرەی هەواڵێکی بۆکس ئۆفیسیش، نمایشکردنی جۆکەر لە جیهاندا توانیویەتی 234 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.

,

فیلمەکە پێش ئەوەی لە هۆڵەکانی سینەما نمایشبکرێت لە 4ی ئۆکتۆبەر، لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی نمایشکرا، وەک ڤینیسیا، تۆرێنتۆ، نیویۆرک، هامبۆرگ و زیوریخ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل