fbpx
Shadow Shadow

"تێڕوانینت بۆ جیهانى سینەما پێش و پاش بینینى جۆکەر دوو تێڕوانینى جیاواز دەبێت"

جۆکەر داهاتێکى زۆرى پەیداکردووە لە هەرێمى کوردستانیش بینەرى زۆرى هەبوە

21:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- پشتیوان جەلال

جۆکەر توانیویەتى لەماوەى 17 ڕۆژى پەخشیدا لە سینەماکانى جیهان، بڕى 737 ملیۆن و 529 هەزار دۆلار کۆبکاتەوە، هێشتا فیلمەکە لە ڕیزبەندى سەرەتاى بۆکس ئۆفیسدایە و لە هەرێمی کوردستانیش هەوادارێکى زۆرى هەبوە.

,

فیلمى جۆکەر لە 4ى تشرینى یەکەمى 2019، بە فەرمى لە سینەماکانى جیهان نمایشکرا، هاوشانى جیهان لە هەرێمى کوردستانیش ئەو فیلمە خرایە لیستى نمایشکردنەوە، ئەوەى دەبیندرا خەڵکێکى زۆر تامەزرۆى بینینى ئەو فیلمەبوون، تەنانەت لە هەفتەى یەکەمى نمایشیدا، بەشێک لە هەوادارانى فیلم تکتیان دەستنەدەکەوت.

,

بەرپرسى فرۆشتنى تکتى فیلم لە سیتى سینەماى شارى سلێمانى بە ناس کوردى وت: “بەڕاستى فیلمى جۆکەر هەوادارێکى زۆرى هەبو، تا ئێستاش خەڵکێکى زۆر بەتایبەت چینى گەنجان بە کوڕ و کچەوە دێن بۆ تەماشاکردنى ئەو فیلمە، بەڵام هەفتەى سەرەتا هۆڵەکان پڕ دەبوون و خەڵک تکتى دەست نەدەکەت”.

,

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، هۆکارى ئەو هەوادارە زۆرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئەو کارەکتەرە (جۆکەر) پێشتر وەک شەڕخوازێک لە فیلمى تردا بینراوە، ئێستا هەوادارانى سینەما خولیارى ئەوەیان بوە چیرۆکى ژیانى ئەو کەسایەتییە بزانن.

,

فیلمى جۆکەر لە جیهاندا دەنگى دایەوە، بەشێکى زۆرى ئەو کەسانەشى لە ڕۆژى یەکەمدا تەماشاى ئەو فیلمەیان کرد، هۆشداریاندا لەوەی “فیلمەکە کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ئەو کەسانەی کە کێشەی درونییان هەیە”.

,

هەوادارێکى فیلم کە لە سینەما سەیرى فیلمى جۆکەرى کردووە، بە ناس کوردى وت: “تێڕوانینت بۆ جیهانى سینەما لە پێش تەماشاکردنى فیمى جۆکەر و پاش تەماشاکردنى دوو تێڕوانینى جیاواز دەبێت، جۆکەر زۆر بۆچون دەگۆڕێت”.

,

ئەو هەوادارە کە وەک خۆى دەڵێت هەر لە ترایلەرى فیلمەکەوە پلانى بوە زوبەخێرایی بڕوا بۆ بینینى جۆکەر وتیشی، فیلمى جۆکەر خاوەنى فەلسەفەیەکى قوڵە و تەنها فیلمێکى ئاسایی نییە و تەماشاکردنى بۆ هەندێک کەس لەوانەیە گرفت دروست بکات لەڕوى دەرونییەوە، وە بە ڕوداوێکى سینەمایی ناوزەندى کرد.
,

لە ئاستى جیهاندا لەماوەى 17 ڕۆژى نمایشیدا، فیلمى جۆکەر توانیویەتى بڕى 737 ملیۆن و 529 هەزار دۆلار کۆبکاتەوە، هێشتا فیلمەکە لە ڕیزبەندى سەرەتاى بۆکس ئۆفیسیشدایە، ئەوەش لەکاتێکدایە فیلمەکە 55 ملیۆن دۆلار بودجەى دەرهێنانەکەى بوە.

 

,

سەرەڕای ئەوەی خواکین فیۆنێکس، ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیوود ڕۆڵەکەی بەشێوەیەکی بێوێنە نواندووە وەک ڕەخنەگران و سینەماکاران ستایشیان کردووە، بەڵام فیلمەکە بێ ڕەخنەش نەبوە، هەندێک ڕەخنەگر دەڵێن، لەکاتی نمایشکردنیدا جۆکەر نەبوەتە هۆی سەرسامبوونی هەوادارانی فیلم، هۆکاری ئەوەش دەگێڕنەوە بۆ تاریکی و ڕەنگی ڕەش کە زۆربەی دیمەنەکانی فیلمەکەی داگیرکردووە، هەروەها گۆڕانی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە لە کەسێکی ئاساییەوە و بۆ کەسێکی تۆڵەسێنەر، کە ئەوەش بینەرانی توشی خەمۆکی کردووە.

,

فیلمی جۆکەر، بەوە پۆڵێنکراوە، لەو فیلمانەیە کە بۆ کەسانی گەورە دروستکراوە، نابێت منداڵان و هەرزەکاران تەماشاى بکەن، بەو پێیەی کە ژمارەیەکى زۆری دیمەنی توندووتیژی تێدایە و پلەى ئاڕى وەرگرتووە کە بۆ فیلمە قێزەون و ترسناکەکان ئەو پۆلێنە دادەندرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل